Usama Saadulla

Enter your email address to follow this blog and receive notifications of new posts by email.

Join 3 other followers

Follow Usama Saadulla on WordPress.com

Blogs I Follow

Blogs I Follow

وەفا

نووسین..اسامە سعدالله
پێناسەیەك بەکوورتی…وەفا بریتییە لە چۆنییەتی دلی کەسێك بەرامبەر بە هەموو دروست کراوێك
جوانترین وەفا لە مرۆڤە دڵپاکەکان دەردەکەوێت وە دڵێکی پاك وخاوەن باوەر ئەستەمە بگووترێت بێ وەفایە چونکە دڵە خاوەن باوەردارەکان خودای تێدا جێبۆتەوە دڵێك خودای تێدابێت هەمیشە وەفا دارە
دڵە وەفادارەکان لەکاتی یارمەتیدان کێشەیان لەگەل ئەوە نییە تاچەند بەرز دەبنەوە یاخود نزم گرینگ ئەوەیە ئامانجەکەیان بپێکن،، باران لەبەرزاییەکانی ئاسمانە بەلام کاتێك زەوی پێویستی پێی دەبێت ئەوا دێتە نزمایی زەوی لەپێناو وەفادارییەکەی
زۆرێك لە دایک باوک و خوشک و برا و هاوڕێیانمان خۆیان نزم دەکەنەوە لەپێناو بەرزبوونەوەی کەسێك هەروەکو (قەد و ڕەگ) ڕەگ دەچێتە ژێر زەوی بۆ بەدەست هێنانی خۆراك لەپێناو بەرزبوونەوەی قەد و گەڵاکان گەلاکانیش ژیان درێژە پێدەدەن لەپێناو مرۆڤەکان
خۆشەویستی بەناو وەفا بچێتە دڵی هەر زیندەوەرێك لەناوبردنی ئەستەمە چونکە وەفا جوانترە ئاشق بوون مرۆڤ وەفای هەبێت هەموو کەسێك ئاشقی دەبێت
زۆر دڵ هەیە لەدەست دڵێکی بێ وەفا دەناڵێنێ و هەمیشە ژانی بێ وەفایی دڵی لەت لەت دەکات لەڕاستیدا هەتاوەکو دڵی وەفادار هەبێت ئەوا خۆشەویستی و پێکەوە ژیانیش دەبێت وە ژیان جوانتر بەردەوام دەبێت بەلام کاتێك وەفا نەما ئیدی هیچ شتێك نامێنێت بەناوی خۆشەویستی وە بەهۆی لەناوچوونی خۆشەویستی ژیانیش نامێنێت کەواتە وەفاداری هۆیەکی سەرەکییە بۆ بەردەوام بوون لەژیان
وەفا هەموو کاتێك بیرەوەری خۆش دروست دەکات تەنانەت لەکاتی سەرە مەرگیش،، هەموو بیرەوەرییەکی خۆش پێکهاتووە لە وەفاداری وە هەندێك کات هەیە وەفا بیرەوەری تاڵیش درووست دەکات هەندێك لە وەفادارەکان بیرەوەری تاڵیان بەبەرامبەر بیرەوەری شیرن زۆرترە ئەویش بەهۆی کەسی بەرامبەریان کەسێکی بێ وەفا بووە
هەموو کەسێکی بێ وەفا وەکو ئاگرێکی لاواز وایە تەنانەت ئەگەر بایەکی نزم هەلبکات ئەوا دەکەوێتە لەرزە و نامێنێت
ژیانی وەفادارەکان ژیانێکی سامناکە و بۆن خۆشە ژیانێکی گەشبینە ژیانێکی بەهێزە ژیانێکی خەیالییە وە لەگەل ئەوەشدا مرۆڤی باشن بەلام زۆریان کەسی سەرلێشیواون وەخاوەن دلێکی پاکن ڕق لەدڵ نین و خۆشەویستیان زۆرە بۆ کەسی بەرامبەریان
لەهەموو کات و ساتێکتدا ماندوو نەناسن وحەز بە تێپەڕاندنی کارەکان دەکەن و چاوەروانی بەرهەمەکەی دەکەن ،،وەفادارەکان هەمیشە ئاستەنگەکان بەشێوەیەکی خێراتر تێدەپەڕێنن و دەگەن بە ئامانجەکانیان بەهۆی ئەوەی کە ڕۆژانێك هەبووە ئەوانیش فریای کەسێکیتر کەوتوونە ئێستاش کەسانێکیتر فریای ئەوان دەکەونەوە
لەرستیدا ژیانی وەفادارەکان وەکو باخچەیەکی پڕ گووڵ وایە لەگەل هەر وەفایەك گووڵێك دەڕوێنێت کاتێك کە سەیری باخچەکە دەکات پڕبووە لەگووڵ و بۆنێكی سەرنج راکێش ،، هەموو دڵێکی پڕ گووڵ ئەگەر تەنها بۆنی بکەی ئەوا هەستێکی خۆشت بۆدروست دەکات بەلام ئەگەر مەبەستی خراپت هەبێت ئەوا ئازارت دەدات

IMG_7648

پایزی 2017 بۆ یادگاری

Advertisements

لەناو ژیانێکی ئاڵۆزدا

نووسین اســـــامـــــە سعــــــدالله

لەناو ژیانێکی ئالۆزدا و پڕ لە سەر ئێشەیی گرینگە کەسێك هەبێت لەگەل هەریەك لە بوارەکانی ژیانت بەژداربێت و وەك چرایەك لەنێو دەستت دابێت کاتێك کە بەرێگادا ئەرۆی بەرزی و نزمی و تەواوی چالەکانت نیشان بدات وەکاتێك کە دەکەویتە ناو چاڵێك توانای گرژبوونی زیاتری هەبێت نەوەك چالەکەت بەتاریکی بۆ بەجێبهێڵێت و بڵێت من دەتوانم هەتاوەکو ئێرە دەتوانم لەگەلت بم و تۆش ئەو کاتە ژیان بە ڕەشی دەبینی و هەولی سەرکەوتنت لەلا ئەستەم دەبێت وە تەواوی ژیانت دەشێوێت و تۆش هەمیشە دەڵێی باشم لە کاتێکدا لە خراپترین بارودۆخدای

IMG_7196

لەناو ژیانێکی ئالۆزدا گرینگە کەسێك هەبێت راستگۆ بێت لەگەلت وە دەست پاك و نییەت پاك بێت وە هەمیشە کلیلی راستگۆیی لە گیرفانی دابێت هەرگیز لەپرسیار کردن راستیت لێنەشارێتەوە وە هەموو پڕ و پاگەندەکانت بۆ هەرەس پێبهێنێت و راستیت بخاتە ڕوو وە خەندەش بخاتە سەر لێوەکانت وە تۆش حەز بەبینینی ئەو بکەیت وە لەناخەوە هەست بکەی کە خۆشت دەوێت و دەتەوێ پەرەی پێبدەی ،، هەستێکی خۆشە لەناو جەنجالی و ژاوەژاوی ژیاندا هەمیشە کەسێك هەبێت تۆش وا هەست بکەیت کە تەنیا نیت و هێزێکی پۆلاین لە دواتەوەیە ئەو هێزە بۆتە پشت و پەنات وەکاتێك کە ئاوڕ لە دواوە ئەدەیتەوە بە زەردە خەنەوە سەیرت بکات و بلێت بۆکوێ ئەڕۆی برۆ چیت ئەوێ بیکە من لە پشتتم

لەناو ژیانێکی ئالۆزدا هەمیشە شتێکی ئاڵۆزتر لە ئالۆزەکان دێتە بەر دەممان وە خۆمان توانای زالبوونمان نییە بەسەری گرینگە کەسێك هەبێت بێتە بەردەمت بلێت ئەوەی تۆ ناتوانی ئەنجامی بدەی ئەوا من بۆت ئاسان دەکەم تۆش زالبە بەسەری وە بلێت دلتەنگ مەبە دووبارە شتێکی لەم شیوەیەت بیتەوە سەر رێگا چونکە من هەمیشە لەگەلتم ،،، ئای کەخۆشە کەسێك لەگەلت بێت وەکو تفەنگ بەکاری بهێنی هەرکاتێك زانیت دووژمن نزیکە بیپێکێنی و دووژمنانی پێ لەناو ببەی یاخود کە دووژمن ئەو چەکەی دەستتی بینی هەر زوو زوو لێت دوور بکەوێتەوە و ترسی بچێتە نێو دڵی

لەناو ژیانێکی ئالۆزدا گرینگە کەسێكت لەگەل بێت هاوخەبات و تێکۆشەری ژیانت بێت ببێتە سەربازێك هەمیشە لەناخی دڵییەوە ژیانت بپارێزێت وە بتوانێت بەربەستێك درووست بکات بۆ تەواوی ئەو کەسانەی کە خەریکی شێواندنی ژیانی تۆن گرینگە ئەو سەربازە هێزی خۆدانە بەر هەموو جۆرە فیشەکێکی هەبێت و لەسەر قاچەکانی بووەستێت بۆئەوەی تۆ نەکەویتە بەر چاوی دووژمن و گرینگتر لەهەموو ئەوانە بتوانێت هەموو جۆرە چەکێك بەکار بهێنێت واتە لە تەواوی كیشەکانی ژیان توانای سەرکەوتنی هەبێت ،، دەبێتە جێگای شانازی ئەگەر هاو ڕەگەزەکەت یان ڕەگەزی بەرامبەرت هەمیشە هەولی دلخۆشکردنی تۆ بدات

هاوسەرگیری

بســـــــم الله الرحمـــــــن الرحیـــــــــم

نووســــین.. اســــامــــــە  ســـــــعدالله

 نووسراوە لەسەر داواکاری خوشکی خۆشەویست دکتۆرە سناء

مانەوەی ژیان و بنیادنان بەرەو زۆربوون پەیوەستە بە هاوسەرگیری وەهەروەها تامکردن لەژیان و بینینی خۆشی وهەموو ناخۆشییەك وەفێربوون بەتاقیکردنەوەکان و سەرکەوتن لە تاقیکرنەوەکان پەیوەستە بەهاوسەرگیری ،، لامان ڕوونە لەنێو کۆمەلگەی ئیمەدا بەهاوسەرگیری دەگوترێت چوونە نێو قەفەزەی زێرین واتە چوونە نێو ژیانێکی زێرین،، هەروەك لامان ئاشکرایە سەرتاپای بەهەشتیش بەزێر ڕازێندرایتەوە واتە هاوسەرگیری ئەو مانایە دەدات کە هاوژینەکەت پارچە زێرێك بێت کەخودا بەتۆی داوە

IMG_6687

گرینگترین خالە سەرکەوتووەکانی هاوسەرگیری

یەکەم.. گرینگی پێدان

ئەمە یەکێکە لەنێوان هەموو گرینگەکانیتر ئەگەر لەنێوان دوو هاوژین گرینگی پێدان نەبوو ئەوا ژیانی هاوسەرگیری سەخت ودژوار دەبێت یان دەتوانین بلێین دوورکەوتنەوە درووست دەبێت بۆیە خۆشت بووێت و گرینگی پێبدە بەرلەوەی لێت دوور بکەوێتەوە ئەوە باشترین رێگایە بۆ ژیانێکی سەرکەوتوو وەهەروەها بۆ هەردوو ڕۆژهەلات و ڕۆژئاوا

دووەم..سەیرکردنی پر ئومێد

هەمیشە بەئومێدەوە لە هاوژینەکەت بروانە هەرگیز مەلێ ئەوە ئەستەمە چونکە هەر شتێك لەژیاندا هەولی بۆ بدەی ئەستەم نییە وەهەروەها هەمیشە ئومێدێکی گەورەت بە هاوژینەکەت هەبێت تاکو ئەویش بتوانێت سەرکەوتنت بۆ بەدەست بێنێت و بتوانێت دل خۆشت بکات یان بتوانێت گەورەیی شکۆی خۆی بەرامبەرت لەدەست نەدات یاخود گرینگتر لەوانە بتوانێت بە ئومێدەوە خۆشەویستیت بۆ دروست بکات

سێیەم..خۆشبوون لەیەکتر

هەمیشە خودای گەورە کەسی بەخشەری خۆشدەوێت بۆئەوەی هاوژینەکەت تۆی خۆشبووێت هەولدە کەسێکی بەخشەر بیت و توانای زۆرترین و دل نەرمیت بەرامبەری هەبێت ،،خۆشبوون لەکەسی بەرامبەر دلخۆشی زیاد دەکات بەو هۆیەشەوە کە دڵ فراوان بوو خۆشەویستی دەچێتە ژوورەوە ئەوە دەبێتە هۆکاری بەردەوام بوون لە ژیان لەگەل هاوژینەکەت

کەمێك لەو هۆکارانەی کە لەسەرەوە باسمان لێوە کردن بریتین لە چۆنیەتی هاوسەرگیری سەرکەوتوو،،  کەسانی دواکەوتوو هاوسەرگیری ناکەن هەمیشە ترسیان لە شکست هەیە بوونی ترس لە دلی مرۆڤدا هەمیشە ئاستەنگ درووست  دەکات بوونی ئاستەنگ لەژیاندا خێرایی کەم دەکاتەوە واتە پڕۆسەی هاوسەرگیری کەم دەبێتەوە بەهۆی کەسە شکست خوردووەکان وە ئەگەر هاوسەرگیری کەمتر بوو ئەوا مردن خێراتر دەبێت و ژیان زووتر لەناو دەچێت بۆیە هاوسەرگیری بکە

هاوسەرگیری واتە سەرکێشی کردن لەگەل ژیان واتە هەولدان بۆ دۆزینەوەی خۆشبەختی، گرینگی هاوسەرگیری کەسێکی راستگۆ لەوە دایە دوور دەکەوێتەوە لەهەموو ئەوانەی کەخودا حەرامی کردییە هاوسەرگیری واتە بوونەوەی دەروازەیەك بەرەو رووناکی رووناکییەك کەبۆ هەمیشە چرای تەمەنت گەش بکات ،، هاوسەرگیری زۆر لەمۆم دەچێت کاتێك دایدەگیرسێنی دوور و نزیك رووناك دەکاتەوە بەلام لە کۆتاییەکەی هەر دەبێت روناکی ئاڵۆدەی دەستی تاریکی بێت
لەراستیدا هاوسەرگیری سەرنەکەوتوو وەکو خانووێك وایە بناغەکەی بەهێز نەبێت وە ئەگەر خانووێك لە بنەرەتدا توند و تۆڵ نەبوو ئەوا لەگەل تێپەربوونی کات فشاری لەناوچوونی زیاد دەکات بۆیە هەمیشە با بنەرەتمان بەهێز بێت بۆئەوەی فشاری لەناوچوونمان نەکەوێتە سەر
ژیانی هاوسەرگیری ژیانێکی شاهانەییە ئەگەر بتوانرێت هێز لەنێوانیاندا هەبێت و هێز بەیەکتر ببەخشن وە بتوانن بەیەکەوە بەسەر کێشەکاندا زالببن و بوونی هەموو جۆرە بەربەستێك لەناو ببەن وەهەروەها بتوانن کەسایەتی شێری هەلبگرن و بەلێنی خۆشویستن بەیەکتر بدەن بۆ هەمیشە

چەند رێنماییەك بۆ زیاتر خۆشکردنی ژیان

IMG_4791نووسین__ ئوسامە سعداللە 

تەوەرەی یەکەم _ بەهێزکردنی مێشك
میشکی مرۆڤ رۆژانە هەزاران کار ئەنجام دەدات بۆئەوەی باشتر کارەکانی راپەرێنێت چەند رێگایەك دەخەینە ڕوو کە بەو هۆیانەوە هەست بەباشتربوونی مێشك دەکەی
۱ـ شووشتنی ددان”” لەکاتی شووشتنی ددانەکانت ئەو دەستە بەکار مەهێنە کە ڕۆژانە لەکاتی ئاسایی کاری پێدەکەی
( ڕێگایەکی باشە بۆ زیاتر تەرکیز کردنە سەر مێشك )

۲ـ نووسین”” ئەو دەستەی کەپێی دەنووسی بیخە لاوە بەو دەستە بنووسە یان وێنە بکێشە کە کاری پێناکەی
( ئەوەش تەرکیزی مێشك بەهێزتر دەکات فێردەبیت بە دوو دەستی شت بنووسی )

۳ـ سەیکردنی فیلمی ژێرنووس”” سەیری فیلمی بیانی بکە و بۆ تێگەیشتن لێی و ژێرنووسەکەی بخوێنەوە
( هەم خوێندنەوەت بەهێز دەبێت هەم تەرکیزت بەهێز دەبێت هەم زمان فێردەبیت )

٤ـ فیربوونی یاری تۆپ”” خۆت فێرە تۆپانێ بکە چونکە لەکاتی تۆپانێ هەموو کات تەرکیزت لەسەر تۆپەکەیە
( هەم وەرزشە بۆ جەستە هەم وەرزشە بۆ زیاتر تەرکیز کردنە سەر مێشك هەم جەوێکی تایبەتت پێ دەبەخشێت )

٥ـ رێگای نوێ هەلبژێرە”” ئەو ریگایە هەلمەبژێرە کە رۆژانە هاتووچۆی پێدا دەکەی هەمیشە رێگای نوێ هەلبژێرە
( هەم چاوکراوەتر دەبی هەم زیاتر تەرکیز دەخەیە سەر شتە نوێیەکان…مێشك کراوەتر دەبیت

٦ـ گوێ گرتن”” گوێ لەمیوزیکی تایبەت بگرە هەندێك وەکو میوزیکی مۆزارت کە گوێ گرتن لێیان توانای مێشك بەهێز دەکات

۷ـ ژماردنی ژمارەکان “” ……………

۸ـ خوێندنەوەی کتێب “” هەمیشە کتێب بخوێنەوە بۆ باشتربوونی مێشك و سوود وەرگرتن لەکتێب وەهەروەها هەولدە هەفتانە کتێبی جیاواز بخوێنییەوە ئەو کتێبانەی کە هەست دەکەی لەگەل ئاستی مێشکت دەگونجیت ئەوە باشترین یارییە بۆ بەهێزبوونی مێشک

۹ـ فێربوونی زمانی بیانی “” فێربوونی زمان هەمیشە وادەکات مێشك باشتر بیربکاتەوە لەو ووشانەی کە رۆژانە فیریان بووە ئەوەشیان وەزشێکی باشە بۆ بەهێزبوونی مێشك وە سودی تایبەتی بەخۆتی هەیە لەکاتی تەنگانە

۱٠ـ یاری کردن بەمێشك”” هەندێك یاری هەیە کەوادەکات مێشك بەزۆری بیربکاتەوە وەکو شترەنج کۆنکان دۆمینە بلیارد ئەو یارییانە زۆرترین فێلیان لەناو بەکاردێت و مێشك ناچار دەکات بیر بکاتەوە


تەوەرەی دووەم:: گرینگی ڕۆژانە

ئیمە رۆژانە زۆرترین کار ئەنجام دەدەین بەلام هیچ کاتێك لەخۆمان ناپرسین ئایە کامەیان باش بوو کامەیان خراپ بوو ئایە ئیمە ئەمرۆ دلی چەند کەسمان زویر کردووە چەند کەسمان ئامۆژگاری کردووە ئایە ئەمرۆ پشووێکی تەواوم بە مێشکم وجەستەم دایە بۆئەوەی بتوانم لە رۆژی داهاتوو کارەکانم بەسەرکەوتووی ئەنجام بدەم بۆ ئەم مەبەستەش پویستە چەند خالێکی گرینگ بزانین

۱ـ خەوتنت کەم بکەرەوە”” ئەوە یەکێکە لە باشترین رێگاکان بۆئەوەی ژیانت بەرهەمی باشتر بدات بەدەستەوە ئەوە بزانە خەوتنی باش گرینگە نەك خەوتنی زۆر وە ئەو شوێنەی کە لێی دەخەویت هەولدە شوێنێکی تاریک و ئارام بێت

بابەتی تایبەتی “” هەرگیز باسی تەندروستی دەولەمەندی و بابەتی دیکەی تایبەت بەخۆت لەگەل خەلکیدا باس مەکە زۆر سوربە لەسەر ئەوە چونکە لەوانەیە باری دارایی ژیانی تۆ زۆر باشتربێت لەبەرامبەر کەسێکیتر لەوانەیە بەباسکردنی قسەکانت کەسی بەرامبەرت توشی نەخۆشییەکی نەفسی بکەی

۳ـ گفتوگۆ کردن”” لەکاتی گفتوگۆکردن با ووشەکانت نەرم و نیان بن بەلام رستەکانت توند و بەهێزبن واتا قسەی ناشرین بەکار مەهێنە بۆئەوەی گفتوگۆیەك ببەیتەوە تەنانەت ئەگەر گفتوگۆیەکەش ببەیەوە بەلام رێزی خۆت لەدەست دەدەی

٤ـ بوونی متمانە”” هەمیشە هەولبدە لەکەمترین کات زۆرترین خەلك متمانەت پێبکات و بتوانێت بە ئارامی نهینیەکانی ژیانی خۆیت لەلا باس بکات ئەوەیان رێگایەکی زۆر خۆشە چونکە متمانە بەدەست دەهێنیت و خەلکی زیاتر لەرووی ناوەرۆکی ژیانییەوە دەناسیت

٥ـ هێلکاری رۆژانە”” ئەوەیان رێگایەکە بۆ کەسە سەرکەوتووەکان
تۆش دەتوانیت لاپەرەیەك بهێنیت لەلایەکی لاپەرەکە لە ژمارە ۱ دەست پێبکەیت هەتا ۲٤ بە تێپەربوونی ژیانی رۆژانەی خۆت لەسەر هەر کاتژمێرێك رێژەی دلخۆشی خۆتی لەسەر بنووسە و دوایی کە گەیشتی بە ۲٤کاتژمیری کۆتایی بزانە لە کامە کاتژمیر زۆر دلخۆشبووی و ئایە هۆکاری ئەو کاتە چیبوو کە وایکرد تۆ زۆر دلخۆشبیت ،، ئەم هێلکارییە بۆماوەی هەفتەیەك ئەنجام بدە ئەوکات خۆت دەناسیت کە کەسێکی چۆنی لە رووی هەموو شتێکەوە


تەوەرەی سێیەم _ چۆنییەتی گۆرینی شکست بۆ سەرکەوتن

تیبینی:: شکست بەشێکی سەرەکییە لەژیانی کەسە سەرکەوتووەکان ئەگەر ئیمە بەدواداچوونێك بکەین بۆ ژیانی کەسە سەرکەوتووەکان لەسەردەمی تازە و کۆندا دەبینین خالی خالی هاوبەشی نێوانیان ئەوەیە کەبەشکستێکی زۆر تێپەریون تاگەیشتوون بەسەرکەوتن

۱ـ زانیاری گرینگ لەشکست هەیە”” تۆماس ئەدیسۆن داهێنەری گلۆپی کارەبا لەزۆربەی تاقیکردنەوەکانی شکستی هێنا پێش ئەوەی بگاتە ئەنجامی کۆتایی باس لە شکست دەکات دەلێت
( من شکستم نەهێنا بەلکو هەزار رێگام دۆزییەوە کەناکرێت بەو رێگای گلۆپ ئیش بکات )
هەولبدە شکستەکانت لە ووزەی نەرێنییەوە بگۆریت بۆ ووزەی ئەرێنی ئینجا ئەو ئەنجامەی ئەتەوێت پێتدەدات
ئەوەی لەئیستادا وەك هەورێکی رەش لەئاسمان دەردەکەویت کەهەرگیز ناروات لەناو یادگارییەکان ئەوە دلنیابە لە داهاتوو دەبێتە شتێکی بچوك و دلنیابە دووبارە خۆر هەلدێت

۲ـ دان بەشکست دابنێ بەلام خۆت بەدەستەوە مەدە”” زۆرجار شکست بەرپرسیارەتی هەمووانە بۆیە ئەبێت تۆش بیزانی بەشی تایبەت بەتۆ لەم شکستە کامەیە ئەم دان پێنانە تەنها لە شکست دوورت ناخاتەوە بەلکو ئەوە لەناخت دەسرێتەوە کەتۆ قوربانی شکستی کەسانی تری

۳ـ بیرنەکردنەوە لە شکست”” هیچ کاتێك بیر لەوە مەکەوە کە شکستت هێنا هەمیشە هەولی سەرکەوتن بدە چونکە هەمیشە ناخۆشییەکان لەوە خێراتر دەرۆن کەتۆ بیری لێدەکەیتەوە ئەگەر چەند جارێك لە شتێك شکستت هێنا ئەوە هەولی رێگایەکی نوێتر بدە بۆ سەرکەوتن

لەکۆتایی ئەوەت لەبیربێت کە داهێنەرەکان و پیاوانی ئایینی و پیاوە بازرگانەکان و سەرۆکەکان و کەسایەتییە سەرکەوتووکان شکست زیاتر لەیەكجار هاتیتە سەر رێگایان تاگەیشتوون بەسەرکەوتن وەنەیانهێشتووە ببێتە خالیکی لاوازی ژیانیان بەلکو
گۆریتیان بۆ ئامرازێکی سەرکەوتن

تەوەرەی چوارەم:: بوونی کەسایەتی

ئیمە رۆژانە رووبەرووی جۆرەها کەسایەتی دەبینەوە هەندێکیان کەسانی سەرکەوتوون هەندیکیان شکست خواردوون هەندیکیان بێ ویژدانن هەندیکیان بە ویژدانن هەندیکیان گالتەچین هەندیکیان توورە و تووندن هەندیکیان باشن وە هەندیکیشیان خراپ هەندیکیان لەبەرژەوەندی خۆیان کار دەکەن هەندیکیان لەبەرژەوەندی خەلکی…..هتد جالیرەدا پێویستە بەشێك لەم کەسایەتییانە بکەین بەهاورێی خۆمان ئەویتر بەلاوە بنێین

۱ـ کەسایەتی میزاجی “” ئەم جۆرە کەسایەتییانە زۆر پەسەند نییە لێیان نزیك ببیتەوە و تێکەل بەخوێنیان ببی چونکە رەنگە ئەو کاتانەی کە دلخۆشە زۆر گرینگیت پێبدات بەلام کاتێك کە دلتەنگە لەوانەیە توشی دلشکادنێکی گەورەت بکات بۆیە خۆبەدوور گرتن لەم جۆرە کەسانە کارێکی تا رادەیەك باشە

۲ـ کەسایەتی بەرز و نزم “” هەندێك کەسایەتی لەم شێوەیەشمان هەیە هەندێکیان بەرز و وە هەندێکیان نزم ،، بەرزەکان ئەوانەن کە هەموو خەلکی پێیان سەرسامن وە زۆرترین کەس هەولدەدات کە کەسایەتییەتکی لەم شێوەیەی هەبێت بەلام نزمەکان ئەوانەن کە زۆرترین خەلك بەچاوێکی سوك سەیری دەکەن وە بەکەسێکی فاشل ناوی دەبەن و رۆژانە زۆرترین قسەی ناشرین دەکەن بێ ئەوەی بیر لەقسەکانی خۆیان بکەنەوە وەهەروەها ئەوانە هیچ کات دلی خەلکیان پێ گرینگ نییە ئەگەر قسەیەك بکەن دلی بەرامبەری پێ بریندار دەبیت یان نا !!

۳ـ کەسایەتی نەزان”” ئەم جۆرە کەسایەتییانە ئەوانە دەگرێتەوە کە رۆژانە بەبێ هیچ پرسکردنێك تێکەل بەهەموو شتێك دەبن و سەر لەهەموو شتێك دەشێوێنن وە زۆرترین قسەی ناشرین تێکەل بە بابەتەکان دەکەن وە هەرەوەها کەسانێکن زۆرترین کات غیرە لەو شتانە دەکەن کەبەخۆیان توانای بەدەست هێنانیان نییە جگە لەمانە کەسانی لاوازن لەرووی سۆزداری زیاتر بۆکات بەسەربردن تێکەل بەژیانی رەگەزی بەرامبەریان دەبن

زۆری دەکات بەلام لەپێناو خودا نییە

بسم الله الرحمن الرحیم

نووسین.. اسامە سعدالله

هەندێك جار یاخود هەندێك کات گوێ بیستی هەندێك ووتە دەبین یان هەندێك دیمەن دەبینین کەوابیردەکەینەوە ئەوکەسەی کارێکی باش ئەنجام دەدات لەپێناو خودایە و حەزدەکات چاکە بکات و بەرهەمی هەبێت لەدونیاکەیتر بەلام بەداخەوە کەوانییە بۆ نمونە جۆرە کەسانێك لە ئیستادا دەژین سەرپۆشن لەترسی خودا بەلام ئەو سەرپۆشییە لەترسی خودا نییە بەلکو زۆرجار ئەو کەسە فشاری کەسێکیتری لەسەرە و ناتوانێت قژی نیشانی خەلکی بدات یان هەندێك کات رەنگە هۆکاری جیاوازی هەبێت بۆ نمونە قژی ناشرینە یان قژێکی کەمی هەیە وەهەروەها هەموو بالا پۆشێك لەترسی خودا نییە یەك لەسەر چواری کچان لەترسی خودایە ئەویتر یان فشارە یان بەژنێکی نارێکی هەیە یانیش رەنگە شوێنێکی سووتا بێت واتا ئەوانەی ئەو جۆرە رەفتارە دەکەن هەندێکیان لەپێناو خودا نییە دەگێرنەوە دەلێن کابرایەکی دۆم هەبوو رۆژێك لەسەر بەرمالەکەی نزای دەکرد دەیگوت خودایە داواکارم لێت ببمە خاوەنی دوو هەزار دۆلار لەوکاتەدا کەسێك گوێبیستی قسەکانی دەبێت و دەچیتە لای دۆمەکە بەسەر سورمانەوە پێی دەلێت
کابراکە.. کاکە ئەو پارە زۆرەت بۆچییە !!
دۆمەکە.. دەمەوێت مزگەوتێکی گەورەی پێ دروست بکەم
( کابراکە واتێدەگات کە ئەو دۆمە کەسێکی زۆر پاکە وخودا پەرستە لەوکاتەد دەلێ)
کابراکە..باشە خۆ مزگەوت زۆرە بۆ قوتابخانەیەك یان نەخۆشخانەیەك دروست ناکەی !!
دۆمەکە..ئاخر دەمەوێ لەپێش دەرگای مزگەوتەکە بە دلی خۆم دەرۆزە بکەم کەس قسەم لەگەل نەکات

لەوکاتەدا کابراکە تێدەگات کە ئەو دۆمە لەپێناو خودا ئەوە ناکات بەلکو بۆ بەرژەوەندی خۆی ئەوە دەکات
جا لێرەد دەبێت ئەوە بزانین کەهەموو کارێکی باشە بۆ داوێن پاکی نییە وەهەندێك کات دوور لە دلسۆزی بۆ خودا بەرژەوەندی تایبەتی دەخرێتە پێش بەرژەوەندی گشتی و بەنییەتێکی ناپاك خۆشەویستی بۆ خودا دەردەبرێت!!
وەهەروەها بەشێك لە کۆمەلگاکەمان کاتێك برە پارەیەك دەبەخشێتە کەسێکیتر لەپێناو خودا نییە بەلکو تەنها بۆ ناوبانگ دەرکردنە لەلای خەلکی
بەداخەوە بۆ ئێمە هەندێك لە ئێمە جار جار دژایەتی خوداش دەکەین بەلام خودا بە خۆشەویستییەوە وەلاممان دەداتەوە ئێمە بە تورەیی سەیری خودا دەکەین بەلام خودا بە زەردەخەنەوە سەیرمان دەکات و میهرەبانی دەنوێنێت وەهەروەها پارێزگاریشمان لێدەکات بۆمیان دەگێرایەوە دوو برادەر بە وەرزی زستان بەیەکەوە گەشتێك دەکەن و دەچنە شوێنێك دادەنیشن دەبینن دووپشکێك لە کوونەکەی دێتە دەرەوە بەسەرسورمانەوە سەیری دەکەن و بەدوایدا دەرۆن دووپشکەکە دەگاتە نزیك کەنارێك هەرلەوێدا دەچێتە سەر پشتی بۆقێك بۆقەکە لە کەنارەکە دەیپەرێنیتەوە دووپشکەکە دەست بە رۆیشتن دەکاتەوە دەگاتە شوێنی مەبەست ((شوێنی مەبەست ئەو شوێنەیە کەکەسێکی خەوتووی لێیە )) دووپشکەکە دەچێتە ناو جەستەی کەسە خەوتووەکە و دوای تۆزێك دێتە دەرەوە و دەگەرێتەوە کەنار دەریاکە سبحان الله بۆقەکە هەر چاوەرێی دەکات دوبارە لە ئاوەکە دەیپەرێنیتەوە و دەچێتەوە کوونەکەی خۆی دوایی دوو گەیشتیارەکە خێرا دەگەرێنەوە لای کەسە خەوتووەکە هەلی دەستێنن

گەشتیارەکە//هەستە کاکە هەستە
خەوتووەکە// چیبووە برا ؟؟

 

هەرلەو کاتەدا خەوتووەکە هەست دەکات شتێك لەناو سینگیەتی سەیری دەکەن (مارە)
گەشتیارەکە// مارەکە دەردەهێنێت دەبینن مردووە بەسەرسورمانەوە پێی دەلێت ئێمە بینیمان کە چۆن چۆنی ئەو مارە مردووە پێمان بلێ تۆ کێی ئەوەندە خودا تۆی خۆشدەوێت
خەوتووەکە// بەخوا من هەر نوێژێکیش ناکەم … یەعنی خودای گەورە ئەوها ئەمنی خۆشدەوێت !!
وەلاهی دەبێت لەمەودوا نوێژی بکەم

واتا هەندێك جار ئێمە هەر خوامان لەبیر نییە بەلام خودای گەورە هەموو کات ئیمەی لەبیرە بۆیە ئەوەی ئەنجامی دەدەی با لەپێناو خودا بێت

زستانی سالی ۲٠۱۷

ژیان لە نێوان ڕەشبینی و گەشبینی

نووسین: ئوسامە سعداللە
بسم اللە الرحمن الرحیم
لەگەڵ دروست بوونی زەوی ژیان دەستی پێكرد لەگەڵ تێپەڕبوونی ژیانیش مردن بەرەو ڕوومان دێت بەڵام لەنێوان ژیان و مردن خۆشی وناخۆشی هەیە ڕەشبینی و گەشبینی هەیە هەژاری و دەوڵەمەندی هەیە مرۆڤی ڕەش و سپی هەیە كورت و درێژ هەیە …….هتد بەڵام ئەوەی زۆر گرینگ بێت بابەتی ڕەشبینی و گەشبینییە كە تاوەكو دواچركەكانی ژیان لەگەڵماندا بەردەوامە
.
.
لەزانستی ژیانداو لە ئەلفو بێی كوردیدا كەئێمە فێری بووینە ووشەكانی ڕەشبینی و گەشبینی جیاوازییەكەیان تەنها لەیەك پیتە بەڵام لەڕووی ماناوە دونیایەك جیاوازی هەیە
.
.

پێناسەیەكی كورتی ڕەشبینی:- كەسی ڕەشبین بەرهەمهێنەری سەرەكی ترس و دڵەڕاوكێ و شكست و دڵتەنگی و پەشێوییە بۆ خودی خاوەنەكەی
هەمیشە كەسانی ڕەشبین ژیان بە تاریكی دەبینن یان هەمیشە بە كۆڵانە تاریكەكاندا هاتووچۆ دەكەن هەموو كات لەبەرامبەر كێشەكان چۆك دادەدەن حەزو خولیای هیچ شتێكیان نامێنێت توانای دووجار بیركردنەوەیان نییە وەهەموو كات لەبەردەم بەربەستەكان چاوەڕوانی هێز و توانای خۆیان ناكەن بەڵكو هەمیشە چاوەڕوانی كەسێكی بەهێزتر دەكەن لەبەردەم بەربەستەكە ڕزگاریان بكات ، ڕەشبینەكان هەمیشە بەلاوازی دەڕواننە ژیان یان بەشێوەیەكیتر ژیان وادەبینن كە تاقیكردنەوەی هێز ودەسەڵاتی خۆی تێیدا ئەستەمەو ناكرێت بەهیچ شێوەیەك
كەسی ڕەشبین هەمیشە لەلای خەڵكی ناپەسەندە لە ڕووی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە كەسی ناتەندروستن لەگەڵ بچوكترین یان بێهێزترین نەخۆشی توشی ترس و بێ ئومێدییەكی زۆر دەبن
.
.
پێناسەیەكی كورتی گەشبینی:- كەسی گەشبین بەرهەمهێنەری سەرەكی خۆشی و شادی و سەركەوتن و دڵ خۆشییە بۆ خودی خاوەنەكەی
كەسی گەشبین ژیان بە ڕووناكی دەبینێت بە چاوێكی پڕ هێز و جەستەیەكی پڕ لەمتمانە دەڕوانیتە ژیان وە لەبەرامبەر كێشەكان چۆك دانادات و هەمیشە حەزو خولیای گەورەو سەر سوڕهێنەریان هەیە وە توانای دووجار بیركردنەوەیان هەیە هەموو كات لە بەرامبەر كێشەكان توشی هەرەس نابن متمانەیەكی نەبڕاوەیان بەخۆیان هەیە ژیان لەلایان ئاڵۆز نییە بەڵكو زۆر سادەیە ، گەشبینەكان هەمیشە حەز بەتاقیكردنەوەو فێركاری نوێ دەكەن گەشبینەكان بەخەیاڵ دەخەون و خەونی پێوە دەبینن و لەژیاندا دەكەین بەڕاستی و لەهیچ بوارێك نائومێدی لێیان نزیك نابێتەوە كەسی گەشبین هەمیشە لەلای خەڵكی پەسەندە لە ڕووی پەیوەندییە كۆمەڵایاتییەكان وە هەمووكات هەستێكی تەندروستیان هەیە لەگەڵ هەموو نەخۆشییەك ترس نایان گرێت و هەرگیز بێ ئومێد نابن گەشبینەكان بەبەڵێنتر و بەسیقەترن لەكەسانی ڕەشبین وە دەتوانن كارێكی زۆر گرانتر لەتوانای خۆیاندا ئەنجام بدەن وە كەسانی بەبیرۆكەن و توانای پلان دانانیان هەیە لە بواری جیاجیادا
.
.
جیاوازییەكی بچوكی نێوان ڕەشبین و گەشبین
لەكاتێكتدا هەردووكیان لە داڕشتنی پلانێك لە ئەنجامدا دووچاری شكست دەبن كەسە ڕەشبینەكە لەكاتێكی نزیكدا وورەو دەسەڵاتی نامێنێت بەڵام كەسە گەشبینەكە بە وورەیەكی پۆڵایینەوە بەسەر قاچەكانی دەكەوێتەوە و دووبارە بەرەو سەركەوتن هەوڵدەدات و پلان ڕێژی دەكات

لە هەڵەكانت بەرەو سەركەوتن

   
بسم اللە الرحمن الرحیم
نووسین: ئوسامە سعداللە

هەڵە كردن لەلای تۆ ئاسانە بەڵام ڕاستكردنەوەی تۆزێك ماندوبوونی دەوێت یان لەلات كارێكی ئەستەمە ،،سروشتی هەندێك لە مرۆڤەكان وایە كاتێك بە هەست و سۆز بڕیار دەدەن ئەوكات بەشێكیان هەڵە دەكەن بەڵام بۆ ڕاستكردنەوەی هەڵەكان ئەوكاتە هەست و سۆز بەكار نایەت بەڵكو دەبێت بە ئەقڵ مامەڵە لەگەڵ هەڵەكانت بكەی و بۆ دووبارە نەكردنەوەی هەڵەكان پێویستە زۆرجار بیر لە ڕابردوو بكەیتەوە بۆ لەیاد نەچوونی ساتە خەمگینەكان و هەستە دەرنەبڕدراوەكان

لەڕاستیدا گرینگە كاتێك مرۆڤ كە هەڵە دەكات ئەوكاتە فێڵ لەخۆی نەكات یان بە شێوەیەكیتر خۆی لەدەست نەداتوو خۆی بەرامبەر بە ژیان نەدۆڕێنێت بۆ نمونە كاتێك كە كەسێك هەڵە دەكات پێویستە بتوانێت كە كەسایەتی خۆی بە هیچ شێوەیەك لەدەست نەدات و گۆڕانكاری بەسەردا نێت وە بەهیچ شێوەیەك بیر لەڕابردوو نەكاتەوە وە بەپێچەوانەوە بیر لەداهاتوویەكی چاوەروان نەكراو بكات گرینگە كە كەسێك هەڵە دەكات نەبێت بە كەسێكی شەڕانگێز و خەڵكی دەورووبەری بێزار بكات و خەم و ناخۆشی بەرەو ڕوویان ببات ئەوانەی كە هەڵە دەكەن پێویستە دوای هەڵەكە درۆ نەكەن بۆ ئەوەی خۆیان لە هەڵەكە نەدزنەوە هەمیشە ئەوەی كە هەڵە دەكات پێویستە بە دەنگێكی نزمتر قسە لەگەل كەسانی دەورووبەری بكات بۆ فشار نەكردنی سەر مێشك

مرۆڤ كاتێك هەڵە دەكات لەدوای هەڵەكە دەڵێت خۆزگە ئەو هەڵەیەم نەكردبوایە ئەم هەڵەیە هەموو ژیان گۆڕیم یان دەڵێت خۆزگە بمزانیبوایە چۆن بڕیاریكی دروست بدەم و خۆزگە بمتوانی بوایە بگەڕێمەوە ڕابردوو تاكو بتوانم هەڵەكانم ڕاست بكەمەوە ئەوە لەكاتێكتدا ئەم قسانە دەكرێت كە هەموو شتێك لەدەست دەرچوونە و گەڕانەوەیان كارێكی ئەستەمە

بنیادنان بەرەو سەركەوتن كاتێك ئەنجام دەدرێت كە هەڵەیەك دەكەیت و لەدوایدا بیری لێنەكەیتەوە چونكە بیركردنەوە لە ڕابردوو دەبێتە فشاری دەرونی بە سەر جەستەو مێشك و ڕێگر دەبێت لە بەرەو پێشچون بۆ سەركەوتن هەمیشە دەبێتە هۆی دروست بوونی ترس و دڵە ڕاوكێ ناهێڵێت بیر لەداهاتوویەكی گەشتر بكەیتەوە هەمیشە ئەو ترسە دروست دەبێت كە دووبارە هەڵە بكەیتەوە

وە لەڕاستیدا هەندێك جار ژیان بەوەوە خۆشە كە مرۆڤ هەڵە دەكات و لە كۆتایی هەست بە هەڵەكەی خۆی دەكات و دەگەڕێتەوە سەر ڕێگای ڕاست ،، ئەگەر كەسێك ڕووبەڕووی دوو ڕێگا ببێتەوە یەكێكیان ڕاست ئەویتر هەلە ئەگەر بە ڕێگا هەڵەكە بڕوات ئەوا لە كۆتایی هەر دووچاری شكست دەبێت بەڵام لە ڕێگا ڕاستەكە هەر دەگات بە ئامانجەكەی بۆیە هەمیشە ڕێگا ڕاستەكان هەڵبژێرە

هەڵە كردن كارێكی ئاساییە بەڵام ئاسایی نییە لەسەر هەمان ڕێگا بڕۆیت وە لەكاتێكدا دەشزانی ئەو ڕێگایە هەڵەیە چونكە ڕێگایە هەڵەكان لە ئێستا و لە داهاتوو پڕە لە ناخۆشی وتەنگەژە و بێزاری و خەم ،،ڕێگای هەڵە دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی خۆت لە نێوان خودا وبەندەكان و خۆشەویستی بۆ ژیان ،، دەبێتە گەورەترین و خراپترین دەرفەت بۆ بەدەست هێنانی جەهەنەم و لەدەستدانی بەهەشت ڕۆیشتن لەسەر ڕێگای هەڵە دەبێت هۆی دڵخۆشی ئەهریمەن(شەیتان) و خۆ دوور خستنەوە لە خودا

پلان چييه ؟؟

نووسينێك بە شێوەی پرسیارو وەڵام

نووسین..ئوسامە سعداللە

پلان چییە ؟ بۆچی بەكاردێت ؟ بۆ هەندێك جار سەركەوتوو نابیت ؟؟ ئەگەر سەركەوتوو بوویت پێویست دەكات جارێكیتر پلان دابڕێژی ؟؟ ئەگەر دووبارە پلانێكت خستە بەردەمی خۆت بەڵام سەركەوتوو نەبووی ئایە بیرۆكەو پڕۆژەكەت پوچەڵ دەبێتەوە یان دەتوانی دووبارە پلانێكیتر دابڕێژییەوە ؟؟ بەڕاست تا ئێستا پلانت داناوە ؟؟سەركەوتوو بووی ؟؟ ئەگەر سەركەوتوو بووی واتە گەیشتی بە ئامانجەكەت بەڵام بۆ بەسادەیی سەیری ژیان دەكەی بۆ زیاتر هەوڵ نادەی !! خۆ تۆ بەڵێنت دابوو پلانەكەت بە سەركەوتوویی تەواو بكەی وە هەروەها بە ئامانجەكەت بگەی وە كارێكی باشتری بەدوادا بكەیت بەڵام ئەنجامت نەدا !!

پرسیار

بە بیرۆكەی تۆ پلانەكەت داهاتووت دیاری دەكات ؟؟ ئەی بۆ هەندێك جار بە ئامانجەكەت ناگەیت !! بەڕاست تا ئێستا ئامانجت داناوە ؟؟ ئەگەر داتناوە تا ئێستا پیی گەیشتی ؟؟ ئەگەر پێی گەیشتی واتە پلانەكەت بەدڵ بوو یان ئەگەر بە دڵت نەبوو هۆكارەكەی چیبوو ؟؟

پرسیار

ئەگەر تا ئێستا بە ئامانجەكەت نەگەیشتووی هۆكارەكەی چیبوو ؟؟ بیرۆكەی خۆت بەدڵ نەبوو یان متمانەت بەخۆت نەبوو یان تواناكانی خۆت پێ لاواز بوو ؟؟ ئەگەر بیرۆكەكانی خۆت بەدڵ نەبوو ئەوە بۆچی باشتر بیرت نەدەكردەوە ؟؟ ئەگەر متمانەت بەخۆت نەبوو ئەوە بۆچی هەستای بە ئەنجامدانی كارێك یان پلانەكەت ئەگەر تواناشت نەبوو بۆچی هەستت دەكرد كە كەسیكی بە توانای ؟؟ ئێستا زانیت كە پلان دانان پێویستە ( بیرۆكە و توانا و متمانەت ) هەبێت ئەگەر هەر یەكیكت لەمانە نەبوو لەوانەیە گەیشتن بە ئامانجەكەت تۆزێك ئەستەم بێت

پرسیار

ئەگەر دووكەس هەمان ئامانجییان هەبێت یەكیكیان بە پلان بەرەو ئامانجەكەی بەڕێكەوت بەڵام ئەوەیتر بەبێ پلان ئایە كامیان لەكاتیكی زووتر دەگات بە ئامانجەكەی ؟؟ بەڵێ بە دڵنییایی ئەوەی كە پلانەكەی داڕێژتبوو زووتر دەگات بە ئامانجەكەی هۆكارەكەی بۆئەوە دەگەڕێتەوە كە پلان وادەكات كاتت بە فیڕۆ نەدات بە بیرۆكە لێی نزیك دەبێتەوە بوونی متمانە زیاتر دەكات بەڵام با ئەوش لەبیر نەكەین بەبێ پیلانیش هەر پێی دەگەیت بەڵام لەكاتێكی دەرنگتر وە بەبێ بیرۆكە

پلان چۆن سەركەوتوو دەبێت ؟؟


هەركەسێك بییەوێت پلانەكەی سەركەوتوو بێت ئەوا دەبێت بیرۆكەكانی جییاوازتر بێت وەهەروەها متمانەیەكی زیاتری بەخۆی هەبێت بۆ بەرەو پێشچوون وەهەروەها توانای هەبێت بۆ لەناوبردنی هەر بەربەستێك،،مرۆڤ كاتێك بەڕێكەوت ڕووبەڕووی جۆرەها ناخۆشی دەبێت یان بەربەست دروست دەبێت بۆ لەناوبردنی هەر بەربەستێك مرۆڤ دەبێت تواناكانی و متمانەیەكی زیاتری بەخۆی هەبێت بەڵام لەپێش ئەوانەوە دەبێت بیرۆكەكانی بەكار بێنێت

لە ڕاستیدا ئێستا بابەتەكە لەلات ئاڵۆز بووە بەڵام بەكورتی ژیان پێویستی بە چوار شتی سەرەكی هەیە گرینگترینیان پلانە دوایی بیرۆكەیەكی بەهێز دوایی متمانە ئینجا توانا،،ئەگەر كەسێك تواناشی هەبێت بەڵام متمانەیەكی چاكی بەخۆی نەبوو ئەوە ئەو كەسە سەركەوتوو نابیت ئازیزەكام ژیان پەیوەستە بە پلان دانان بۆ بەدەست هێنانی دوونیاكەیتریش هەر پلانی دەوێت

تائێستا بیرت كردۆتەوە لەسەر زەوی شتێك هەیە بە ناوی پلان بەڵام لە جەهەنەم و بەهەشت ئەو شتە نییە !! لەسەر زەوی شتێك هەیە بە ناوی ئامانج بەڵام لە جەهەنەم و بەهەشت ئەو شتە نییە لەسەر زەوی توانا هەیە بۆ هەركەسێك بە ڕێژەیەكی دیاری كراو بەڵام لە جەهەنەم ئەو شتە نییە بەڵكو لە بەهەشت هەیە ئەگەر تۆزێك زیاتر بچمە ناو بابەتەكە ژیان هەر خۆی پلانە بەهەشت و جەهەنەم ئامانجی مرۆڤن بەڵام دەبێت بیرۆكەكانی خۆت بەكار بهێنێت بۆ بەدەست هێنانی بەهەشت وەهەروەها متمانەت بەخۆت هەبێت لەسەر كاری باشە

ڕووە دەرنەکەوتووەکان و ڕاستەقینەکان

نووسین .. ئوسامە سعداالە
.
.

سەیری بەدبەختی ژیان بکەن ڕووە ڕەشەکان خۆیان وەکو سپی نیشان دەدەن سپییەکانیش وەکو ڕەش خەڵکانیك هەن شیوەیان نوورانییە بەلام ناخیان ژەنگاوییە و ژەهر ڕژاوە بەناو ڕیخۆلەو موولوولەی خوینیان،، خەلکانیك هەن خیانەتت لیدەکەن بەلام منەتی وەفات بەسەردا دەکەن و خۆیان بەجۆریك نیشان دەدەن کە پاکو بیگەردن ،، جۆرە خەلکیکیش هەیە گورگن بە پیستی مەڕ برادەرایەتی لەگەڵ ئەوانە زۆر سەختە چونکە ئەوەی ئەو گورگە لەگەلتی دەکات دووژمنەکەت لەگەلتی ناکات دوعا بکە بلێ خودایە لە دۆستەکانم بمپاریزە خۆم ئاگام لە دووژمنەکانم دەبیت ،، با ئەوەش لەبیر نەکەین کە خەلکانیك هەن مۆری ڕاستگۆییان لە دڵی دراوە بەلام ئەم جۆرە کەسانە زۆر ئەستەمە
دۆزینەوەیان کاتیکیش دەیان دۆزییەوە زۆر زوو ون دەبن چونکە خەلکیکی زۆر پیویستی پییانە ناتوانن هەمیشە لەگەلت کات بەسەر ببەن بۆمیان دەگیرایەوە دەیان گووت
ژن و پیاوێك بە یەكەوە دەچنە باخچەی ئاژەڵان..
لەلای قەفەزی مەیمونەكان دەبینن مەیمونێكی نێرە لەگەڵ خیزانەكەی یاری دەكات…
ئافرەتەكە ڕوو لە پیاوەكەی دەكات دەڵێت: سەیركە دیمەنێكی چەند ڕۆمانسییە و ئەو مەیمونە نێرە چەند ئەو مێییەی خۆشدەوێت!
دواتر ڕۆیشتن لەلای قەفەزی شێرەكان بینیان شێرێكی نێرە بێ دەنگ پاڵكەوتووە و خێزانەكەشی لەولاتری ئەو پاڵكەوتوە…
ئافرەتەكە ڕوو لە پیاوەكەی دەكات دەڵێت: سەیركە دیمەنێكی چەند ناخۆش و دور لە خۆشەویستی و سۆزی خێزانییە!
پیاوەكە سەیری خێزانی دەكات دەزانێت خۆشەویستی ڕاستەقینە و ساختەی لێ‌ تێكەڵ بووە، بۆیە دەیەوێت بۆی ڕوون بكاتەوە، قوتویەكی ئاوی بەتاڵی پێ‌ دەبێت دەیدات بە خێزانی دەڵێت: ئەو قوتوە بۆ شێرە مێیەكە فڕێبدە بزانە نێرەكە هەڵوێستی چییە و چی دەكات!!
كاتێك ئافرەتەكە قوتوەكە بۆ شێرە مێیەكە فڕێدەدات، شێرە نێرەكە هاوار دەكات و پەلەماری ئافرەتەكە دەدات وەك بەرگریەك لە خێزانەكەی.
پیاوەكە دەڵێت با بگەرێینەوە بۆلای قەفەزی مەیمونەكان هەمان كار ئەنجامبدەوە بزانە چی ڕوودەدات!!
ئافرەتەكە لەلای قەفەزی مەیمونەكان هەمان سیناریۆ دوپات دەكاتەوە، دەبینێ‌ لەگەڵ تێگرتنی قوتوەكە مەیمونە نێرەكە هەڵدێت تا قوتوەكەی بەرنەكەوێت..
ئینجا پیاوەكە ڕوو لە خێزانەكەی دەكات و دەڵێت هەرگیز بە قسەی ڕازاوە و ڕواڵەتی خەڵكی فریومەخۆ..
چونكە خەڵكانێك هەنە بە سۆز و خۆشەویستی درۆینە خەڵكی فریودەدەن..
ئای خودایە نمونەی ئەم مەیمونە چەند زۆرە و نمونەی شیرەکەش چەند کەمە

 

  نووسەر نیم بەلام دەنووسم بۆ لەبیربردنەوەی خەمەکانم

کار وکاردانەوەی ژیانت

نووسین ،،ئوسامە سعداللە  

 

هاورێ گیان کاردانەوەی ژیان ئەوە نییە تۆ کاریکی خراپ بکەیتوو باشەت بیتەوە ڕیگا کاردانەوەی ژیان ئەوەیە کەتۆ دەیکەیی بەرامبەری  ،، هەنگاو بەرەو چی بنییت بەهەمان هەست و سۆز هەنگاوت بۆ دینیت جا کاریکی باش بیت یاخود خراپ،، ژیان هەر ئەوەت دەداتەوە کەتۆ پیتداوە چاوەروانی شتی زیاتر مەکە ،،ئەگەر دەتەوێ لەژیان خۆشەویست ببی ئەوا لەناو دلی خۆت خۆشەویستی زیاد بکە ئەگەر دەتەوێ خەلك بەچاویکی پر ڕیزو خەشەویستی سەیرت بکەن ئەوا ریزو خۆشەویستی لە دلی خۆت بروینە ،،ئەزیزم ژیان ڕیکەوت نییە بەلکو ژیان ڕەنگ پیدەرەوەی کاری ڕۆژانەتە  ژیان دەرفەتیکە کە دووبارە بوونەوەی نییە جاریکیتر ،،دەگیڕنەوە دەلین کوریک و باوکیك بەیەکەوە چوون بۆ سەر چییایەك کورەکە لەپڕیك کەوتە خوارەوە هاواری کرد ئائائای چیاکەش وەلامی دایەوە ئائائای کورەکە توشی شۆك بوو ئەمجارە گووتی تۆۆۆ کیی چییاکە وەلامی دایەوە تۆۆۆ کیی کورەکە بەیەكجاری توشی شۆك بوو گووتی ترسنۆك خۆۆۆۆۆتم نیشان بدە چیاکەش گووتی ترسنۆك خۆۆۆۆتم نیشان بدە لەدوایی باوکی هات و بەدەنگیکی بەرز گووتی هیییی تۆ ئازای تۆۆۆ پالەوانی چیاکەش گووتی هیییی تۆ ئازای تۆۆۆ پالەوانی دوایی باوکەکە چوو بۆلای کورەکەی گووتی کوڕەکەم ژیان ئەوەیە کەتۆ بەرامبەری شتیك ئەنجام دەدەی ئەویش بەهەمان شیوە بەرامبەرت دەیکاتەوە جا باشە بیت یان خراپە ،،ئازیزەکەم بیر لەوە مەکەوە کاریکی خراپ بکەیتوو باشەت بیتەوە ڕیگا ژیان هەندیك  جار دەرفەتت پیدەدات بەلام تاسەر نا ،، یاسای ژیان بەم شیوەیەیە

 

هاوینی ۲٠۱٦ نووسینیك بۆ لەبیربردنەوەی خەمەکان

زانيارى

بەڕێز بۆ کۆمینت نوسین دەربارەی هەر بابەتێك
لە ناو ئەوا ناوی خۆت تۆمار بکە
لە ئیمێڵ ئیمێلەکەت تۆمار بکە
لە ویب سایت هەر سایتیك بنوسی ئاساییە

بەم شیوەیە دەتوانی كۆمێنت بنوسی
.

Reviews & Revisions

reading and writing through the ages

The Insatiable Traveler

Live Your Life. Embrace Adventure. World Travel | Award-winning Photography| Inspiration | Tips

Karen Gadient

Paint Slinger in Inner Space

My Least Favorite Child Today

A daily ranking of my children

HeideBlog

Random observations about writing, photography, travel, and life

BEN TROVATO – Durban Poison

Columns, letters and rants

The religious imagineer

Where the fire and the rose are one

Blog on the Run: Reloaded

Because reality will not ignore YOU.

celluloid blonde

the sometimes suspect musings of max adams

Chick Lit Goddess

...because every author wants to feel like a goddess!

%d bloggers like this: