لەپێناو خۆت هەوڵبدە
هەرچی خەڵکە بۆئەوەی چەپڵەیەك زیاتری بۆ لێبدرێت هەوڵی بەدەست هێنانی ئامانجەکەی دەدات، بۆئەوەی جارێك زیاتر دەستخۆشی لێبکرێت هەوڵدەدات، بەڵام تۆ وامەبە هەرگیز لەپێناو خەڵکی بۆ ئامانجەکەت هەوڵمەدە بەڵکو لەپێناو ئارەزوو و ترپە و خەیاڵی وێناکانت هەوڵبدە.
ئەوانەی لەپێناو قسە و قسەلۆکی خەڵکی هەوڵدەدەن، پرسیارێکیان ئاراستەبکە کە بەدوای چی کەوتووی؟ وەڵامەکەی بریتی دەبێت لەوەی خۆشم نازانم ؟! بەڵام تۆ بەدوای ئەوەوە وێڵبە کە ڕازی دڵتی لەسەرە، کاتێکیش بەدەستی دەهێنیت ئەوا هەرخۆتی ئەزانی چۆن چۆنی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەیت.
کاتێك بەدوای ڕازی دڵت دەکەویت و کاتێکیش پێی دەگەیت، ئەوا تائەبەد خۆشتدەوێت و هەرگیز هۆکارێك درووست نابێت تاکو ڕقت لێی ببێتەوە، حەز دەکەی هەموو خەڵکی خۆشیان بووێت و رێزی لێ بگرن بەقەد ئەوەی کەتۆ ڕێزی لێ دەگریت.
ئازیزم تکایە هەمیشە خۆت لەبیربێت کەکێی و بەدوای شتێك مەچۆ کە تەمەنت بەرامبەری نەگوونجاوە، با ئارەزووی بەدەستهێنانت هەبێت بەڵام لەتەمەنێکی گوونجاودا.
هەرگیز کاتت بەفیڕۆمەدە بەرامبەر ئەو شتانەی کەسوودت پێناگەیەنن بەڵکو بەدوای ئەوەوە وێڵبە کەزۆرترین سوود و بەرهەمی بۆت هەیە، ئاخر گەیشتن بەئامانجێکی پێچەوانەی نەویستراوی دڵت وەکو ڕوواندنی دارێکی بێبەرهەم وایە جگە لەسوودێکی کەم و زیانێکی زۆر هیچیتری لێ چاوەروان ناکرێت.
ئازیزم تاکەی بەدوای ئامانجە دووبارەبووەکانت دەکەویت ؟ بۆچی هەوڵی بەدەستهێنانی ئامانجێکی نوێ نادەیت؟ بۆچی جارێك پرسیار لەکەسە سەرکەوتووەکان ناکەیت ئاخۆ چۆن سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە ؟ تاکو تۆش سوود لەڕێبازەکەیان وەربگریت بۆ ئامانجە تایبەتەکەی خۆت.
هەوڵبدە ژیانێکی نوێ وێنا بکەیت و هەوڵی بوونیادنانی بدەی نەك ژیانێکی دووبارەبووەوە، تام زیاتر لەژیانە نوێیەکان دەکرێت نەك ژیانە دووبارەبووەکان، بۆئەوەی تۆش هەمیشە تام و چێژ لەژیان بکەیت هەمیشە بەدوای گۆڕانکاری نوێی سوودبەخشەوەبە چونکە ئەوە ڕێگایەکە کەدڵ و دەرووونت ئارام دەکاتەوە، ئارامی دەبەخشێت بەجەستەت.
کاتێك کارێك ئەنجام دەدەیت هەمیشە ئەو یاسایەت لەبیربێت کەلەپێناو سەرکەوتنی خۆت ئەو کارە ئەنجام دەدەیت، بۆیە لەچاوەڕوانی چەپڵە و دەستخۆشی کەس مەبە، ڕەنگە هەندێك چەپڵەی زۆر ببێتە هۆی ئەوەی کەلەناوت ببات.
هێزی سەرکەوتن لەناخت بەدی دەکرێت، سەرکەوتن نابینرێت بەڵکو هەستی پێدەکرێت بۆیە ئەگەر کەسێکی بێ هەست هات بۆلات ووتی تۆ کەسێکی شکست خواردووی ئەوا گرنگی بەقسەکانی مەدە چونکە کەسێکی بێ هەستە.
بۆئەوەی ژیان جوانتر و ڕازاوەتر ببینرێت هەوڵی ئەوانە بدە کەبەدەستت نەهێناون، هەمیشە بەدەستهێنانی ئامانجێکی بچووك یاخود گەورە هێزت پێدەبەخشێت بۆ هەنگاوی دواتر
اســــامە سعدالله
٢٠/٧/٢٠١٨
سینۆهە پزیشکی تایبەتی فیرعەون
پزیشکێك باس لە ژیانی تایبەتی خۆی دەکات لەسەرەتای منداڵییەوە تاکو ئەو ڕۆژەی تاڵە ڕەشەکانی سەری سپی دەبن و پەنجەکانی توانای نووسینیان نامێنێت، باس لەوە دەکات کەچۆن ژن و پیاوێکی بێ نەوە سینۆهەیان لەڕووباری نیل هەڵگرتووەتەوە و گەورەیان کردووە و ناردوویانەتە (خانەی ژیان) ئەو شوێنەی منداڵە دەوڵەمەندەکان توانیویانە لێیەوە بخوێنن و داهاتووی ژیانیان دیاری بکەن، باس لەچۆنیەتی ئەخڵاق و ئاستی ڕۆشنبیری ئەو سەردەمە دەکات بەرانبەر ئافرەتان کەئافرەتیان چەندە پێ شتێکی هیچ بووە و بەچاوێکی کەم سەیریان کردوون، باس لەهۆگربوونی خۆی بۆ (نفر نفر نفر) ی ژنە جوانە خۆفرۆشە میصریەکە دەکات کەبووە هۆی ئەوەی سینۆهە ماڵ و موڵکی نەمێنێت و سەرگەردان و سەر لێشێواوبێت، ناچاربێت ووڵاتەکەی جێبهێڵێت، باس لە خودا درۆکانی گەردوون دەکات و بەڵگەیان بۆدەهێنێتەوە، باس لە جەنگەکانی میصر و فیرعەونە یەک لەدوای یەکەکان دەکات کەچۆن و بە چ شێوازێك هاتوونەتە سەر تەختی پاشایەتی و چۆن چۆنیش دوور خراونەتەوە یان کوژراینە
به‌هێزترين وته‌كانى ئه‌م كتێبه
ناوى كتێب: سينۆهه (پزيشكى تايبه‌تى فيرعه‌ون)
نووسه‌ر: ميكا واڵتارى
ژماڕه‌ى لاپه‌ڕ: 872 لاپه‌ڕ
چاپى ده‌يه‌م: 2018
له‌وانه‌يه جلوبه‌رگ و زمان و دابونه‌ريت و بيروباوه‌ڕى خه‌ڵك بگۆڕدرێت، به‌ڵام نه‌فامى خه‌ڵك ناگۆڕدرێ و له هه‌موو سه‌رده‌مێك ده‌توانرێت به‌وته و نووسراوى درۆ خه‌ڵك له خشته‌ببرێ، چونكه وه‌كو چۆن مێش حه‌ز له هه‌نگوين ده‌كات، خه‌ڵكيش ئه‌وها حه‌ز له درۆ و ريايى و وه‌عده پڕوپووچه‌كان ده‌كه‌ن هه‌رگيز نايه‌تى دى..
————————
باوه‌ڕى نه‌خۆشه‌كه به پزيشكه‌كه‌ى خۆى له‌رووى چاره‌سه‌ره‌وه زۆر گرنگه و نه‌خۆشه‌كه ده‌بێ ئيمانى به‌وه هه‌بێ كه ئه‌م پزيشكه چاره‌سه‌رى ده‌كات و زۆر زيره‌ك و بليمه‌ته و له‌كاره‌كه‌يدا هه‌ڵه ناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ى پزيشك نابێ هه‌ڵه بكات، چونكه ئه‌گه‌ر كردى نه‌خۆشه‌كان ئه‌و متمانه‌يان پێى نامێنێ و هه‌ر ده‌رمانێكيان پێ بدات كاريگه‌رى نابێت، پزيشكى دووه‌م و سێيه‌م كاتێك هه‌ڵه‌ى پزيشكى يه‌كه‌م ده‌بينن نايدركێنن، بۆ ئه‌وه‌ى كار له باوه‌ڕى خه‌ڵكى نه‌كات.
————————-
ئه‌ڤين بوونى نييه ئه‌وه‌ى به‌ناوى عه‌شقه‌وه ناسراوه نيازێكى رۆحييه بۆ راكردن له‌ته‌نيايى.
————————-
پياوێك كه بتوانێ كارێكى گه‌وره بكات نابێ به‌شتى بچووكه‌وه خه‌ريك بێت و هه‌ر له‌يه‌ك شوێندا بمێنێته‌وه.
————————-
زياده‌ڕه‌ويى له هه‌موو شتێك‌دا ته‌نانه‌ت له شادى و خۆشيشدا زيانى هه‌يه و نيشانه‌ى شێتييه.
————————–
مرۆڤ تا ئه‌و كاته‌ى هه‌ست به كارێكى نوێ ده‌كات، خۆى به‌زانا ده‌زانێت، به‌ڵام له‌دواى ئه‌وه‌ى زانى جگه له زانيارى و زانسته‌كه‌ى ئه‌و له جيهاندا زانست و زانيارى تر هه‌يه هه‌ست به نوقستانى و نه‌زانى خۆى ده‌كات و هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه كه خه‌ڵكانى نه‌زان و بێ ئاگا زۆر له‌خۆيان بايى ده‌بن، چونكه وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه هه‌موو شتێ ده‌زانن و له‌جيهاندا له‌وان باشتر و گه‌وره‌تر نييه، بۆيه هه‌ر كاتێ كه ده‌بينين ژنێك يان پياوێك له‌خۆى بايى ده‌بێت و به‌چاوى سووك سه‌يرمان ده‌كات، ده‌بێ بزانين كه نه‌زان و ده‌به‌نگه و له‌به‌رئه‌وه‌ى هيچ شتێ نازانێت و فێره ئه‌زموونێك نه‌بووه خۆى له خه‌ڵكى به‌گه‌وره‌تر ده‌زانێت.
—————————-
ئامۆژگارى ئامۆراى پاشاى سووريا: سينۆهه تۆ ئه‌وه نازانيت كه ميلله‌ت وه‌كو مێگه‌لێكى مه‌ڕ وايه و ده‌بێ به شتێكه‌وه خه‌ريكيان بكه‌يت بۆ ئه‌وه‌ى بتواني فه‌رمانڕه‌واييان به‌سه‌ردا بكه‌يت و يه‌كێك له‌و باش‌ترين هۆكاره‌كانى سه‌رگه‌رمكردنى خه‌ڵكى ئه‌وه‌يه كه پێيان بڵێى ئيوه ئازادن و بۆ ئه‌وه دروست بوونه كه له ئازادييدا بژين.
—————————
ژنه‌كان هه‌موو كات ده‌بنه هۆى به‌دبه‌ختى ئێمه و كاتێك كه ئێمه شه‌يداى خۆيان ده‌كه‌ن گرفتارى چاره‌ڕه‌شيمان ده‌كه‌ين، كاتێكيش كه تۆڵه‌يان لێ ده‌كه‌ينه‌وه ديسانه‌وه خۆمان به به‌دبه‌خت ده‌زانين.
—————————–
ئه‌گه‌ر رۆژێك فيرعه‌ون به‌من بڵێت تۆ زانسته‌كه‌ى خۆت بده به‌من و پياوێكى نه‌زان به‌و من له جياتى ئه‌وه تاجى پاشايه‌تى خۆمت ده‌ده‌مێ، هه‌رگيز به‌و مامه‌ڵه‌يه رازى نه‌ده‌بووم، چونكه ده‌مزانى كه ژيان به‌سه‌ربردن به نه‌زانى هيچ بايه‌خێكى نييه ئه‌گه‌رچى مرۆڤ فيرعه‌ونيش بێت.
————————–
تاقيكراوه‌ته‌وه كه كاتێك خه‌ڵكى شتێكيان به‌خۆڕايى ده‌ست ده‌كه‌وێت قه‌درى نازانن و له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه جووتياره ميسرييه‌كان نه‌يانتوانى سوود له زه‌وى و مه‌ڕوماڵاتى ئاموون وه‌ربگرن كه فيرعه‌ون به خۆڕايى داى پێيان، له‌كاتێكدا كه ئه‌گه‌ر فيرعه‌ون ئه‌م زه‌وييانه‌ى به‌نرخێكى گونجاو پێيان بفرۆشتايه و پاره‌كه‌ى به‌ش به‌ش لێ بسه‌ندنايه، ئه‌وان ناچار ده‌بوون كه‌ڵكى لێ وه‌رگرن و واز له ته‌مبه‌ڵى بهێنن.
—————————-
مرۆڤ به باشبوون ناگاته هيچ شوێنێ له‌م دنيايه‌دا ته‌نها شتێ كه بايه‌خى هه‌يه و مرۆڤ ده‌گه‌يه‌نێته هه‌موو شتێ، ده‌سه‌ڵات(هێز)ه ته‌نانه‌ت زێر و پاره‌ش به‌بێ ده‌سه‌ڵات كه‌م نرخه.
——————————
من كه پزيشكم ده‌زانم كاتێ سكێ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و ريخۆڵه‌يه‌ى كه گيراوه هه‌ڵده‌درم خوێن ده‌ڕژێ، هه‌تا خوێن نه‌يه‌ته خواره‌وه نه‌خۆشه‌كه چاك نابێته‌وه، ئه‌م سته‌مكارييه‌ى كه ئێوه ده‌يبينن، هه‌مان ئه‌و خوێنه‌يه كه ده‌بێ بڕژێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خۆشييه‌كه واته حكومه‌تى ئاموون و خوايه‌كانى تر‌ى ميسر له‌ناو بچێت، دانبه‌خۆداگرتنى ئازار و خوێنڕژان بۆ له‌ناوبردنى بيمار، رێگه پێدراوه، چونكه ته‌حممولى ده‌رد كاتييه و له‌دواى ئه‌وه‌ى كه نه‌خۆشه‌كه چه‌ند رۆژێ ته‌حه‌مولى ئازارى كرد، باقى ته‌مه‌نى به ئاسووده‌يى و له‌شساغييه‌وه ده‌ژييت، كه‌واته ئه‌ى به‌نده و كرێكارانى رابردوو شه‌ڕ بكه‌ن و ترستان له مردن نه‌بێت.
———————————
هورم هۆب بۆ سينۆهه: تايبه‌تمه‌ندى سروشتى هه‌موو گه‌لێك نه‌فامييه, گه‌ل گرنگى به رسته‌و وشه‌ى باق و بريق ده‌دات كه هه‌زارانى وه‌ها بايه‌خى ته‌ڵه‌پووشێكى نييه و واده‌زانن كه به‌و قسانه ده‌كرێ هه‌موو جيهان ژێره‌و ژوور بكه‌ى، بۆ ئه‌وه‌ى بزانى كه گه‌ل چه‌ند نه‌فامه, به‌ڵگه‌يه‌كت بۆ ده‌هێنمه‌وه و به‌ڵگه‌كه‌شم هه‌ر ئه‌م وتارەيه كه ئه‌مڕۆ به‌خه‌ڵكيم راگه‌ياند, ئه‌م راگه‌ياندنه وه‌كو ئه‌و قسانه‌يه كه له‌سه‌ره‌تاى جيهاندا تاوه‌كو ئه‌مڕۆ هه‌موو سه‌ركرده جه‌نگييه‌كان و وته‌بێژان له‌سه‌ره‌تاى جه‌نگ رايانگه‌ندووه و هيچ شتێكى تازه‌ى تێدا نه‌بوو، به‌ڵام تۆ دڵنيا ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌و وته‌يه‌ى من له‌سه‌ر به‌رد ده‌نووسنه‌وه‌و بۆ جيله‌كانى داهاتووى جێ ده‌هێڵن، چونكه خه‌ڵكى وا ده‌زانن كه من شتى وام وتووه كه هه‌رگيز نه‌وتراوه، من له وتاره‌كه‌مدا وتم كه ئه‌م شه‌ڕه، جه‌نگێكى پيرۆزه بۆ پاشه‌كشيپێكردنى هێرشكاران, له‌سه‌ره‌تاى جهيانه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ هه‌ر كه‌سێ كه ويستبێتى شه‌ڕ بكات, هه‌ر ئه‌م قسه‌يه‌ى كردووه هيچ شه‌ڕێك له دونيادا رووى نه‌داوه كه لايه‌نێكى پيرۆزى تيا نه‌بووبێت.
————————————–
هۆرم هۆب بۆ سينۆهه: خه‌ڵكى به‌راده‌يه‌ك خۆش باوه‌ڕن، كه هه‌ست(شعور)ى ئه‌وه‌يان نييه تێبگه‌ن كه ئايا ئه‌وه‌ى ده‌يبيستن شايه‌نى ده‌ستخۆشيلێكردنه يان نا.
————————————–
مردن هيچ ئازارێكى نييه, تاوه‌كو ئێستا كه‌س نه‌يوێراوه ئه‌م راسته‌قينه زانستى و پزيشكييه به خه‌ڵكى بڵێت، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌يه كه ته‌نها شتێك كه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى پياوانى ئازا‌و بێ‌باك له‌سه‌رخۆ ملكه‌چ و گوێڕايه‌ڵ بن ئه‌وه‌يه كه له مردن ده‌ترسێن، چونكه واده‌زانن كه ئازارى مردن هه‌زار ئه‌وه‌نده له‌ترسناكترين ئازاره جه‌ستييه‌كان زياتره، كه‌چى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هيچ شتێ له‌مردن نه‌رمونيانتر و سازگارتر و ئاووده‌تر نييه، به‌ڵكو هه‌ڵكێسانى ددان ده‌يانجار ناخۆشتره له‌مه‌رگ.
————————————-
هه‌رگيز هيچ پزيشكێك ناڵێت كه پزيشكه‌كه‌ى تر له رووى نه‌زانينه‌وه نه‌خۆشێكى كوشتووه.
————————————-
زانست چاكسازى له مرۆڤ ناكات, به‌ڵكو به‌ته‌ماحتر و بێبه‌زه‌يتر و حه‌زپه‌رستترى ده‌كات، ئه‌و كه‌سه‌ى كه زانايه, ده‌جار چاوچنۆكتره له‌پياوێك كه زانستى نييه.
ھەموو کاتێك بڵێ باشم
بەتێپەڕبوونـــــــی ھـــەر چرکـــەیەك بڵێ باشــــــــم ڕووبەڕووی ھــــــەر کێشە و گرفتێك بوویتەوە بڵێ باشم ، لەھەموو ئەنجامەکان خــــراپ بــــووی بڵێ باشم ، ئەگەر تۆ ھەمیشە بڵێی باشــم ئەوا دڵنیابە باش ئەبیت دڵنیابە ئەبیتە باشترین ، ھــــەرگیز بۆ ھیچ مـــەبەستێك ئەژنۆکانت مــــەخەرە سەر زەوی چــــونکە زەویش ئازارت پێئەگەیەنێت ، ھــــەمیشە ھەوڵـــی باشتر بدە ئەگەر ھەمیشە ھەوڵــی باشتر بدەی ئەوە ڕۆژێك دێت کاتێك سـەیری خۆت ئەکەی ئەبینی لە باشترینەکانـــی ئەبینی خەڵکانێك ھەن ئاواتەخوازن بگەن بەو ئاستەی کـــــە تۆ تێیدایت ، ھــــەرگیز مەوەستە تۆ ئەزانــــــی سەرکەوتن چەند پیرۆزە ! تۆ ئەزانی سەرکەوتن چەند دڵخۆشکەرە! مەرج نییە لەھەمـــــوو بوارێك سەرکەوتن بەدەست بھێنیت بەڵام گرینگە لە بوارێك کەخۆت ئارەزووی پێ ئەکەی لەبەرامبەر شکستێکی بچووك دەستــی لێ ھەڵنەگـــــری و بەڵێن بدەیتە خۆت سەرکەوتوو بیت ، ئەگــــــــــــەر توانیت ئەوانە بکەیت ئەوا باش ئەبیت ، بۆیە ھـــــەمیشە بڵێ باشم بۆئەوەی باش ببیت
اسامە سعداللە
٣ـی٢ـی٢٠١٩
فشار و سەختییەکانی ڕێگا شکستت پێنەهێنن
ژیان پڕە لەو ئاڵۆزیانەی کەمرۆڤ حەزی پێناکات بەرەنگاری ببێتەوە یان هەریەك لە کێشەکان تێکەڵ بە ژیانی ببێت بەلام ئایە ئەکرێت ئەگەر کەسێك بەرەنگاری ئاڵۆزییەك بووەوە سەرەنجام شکستی خوارد دەست لەهەموو شتێك هەڵبگرێت ؟ بێگوومان نەخێر خۆ ئەگەر دەست لەهەموو شتێك هەڵبگرێت ئەوا ئەبێت بەمردنیش رازی بێت، ئەگەر بەمردنیش رازی نییە ئەوا لێرەدا ئەوەمان بۆ ڕوون ئەبێتەوە کە ڕۆحی مرۆڤ زۆر شیرینە کەناکرێت لەپێناو شکستێکی بچووك دەست لەهەموو ئارەزووەکانی ژیان هەڵبگیردرێت، ئایە سەرکەوتن دڵخۆشت ئەکات یان شکست؟ بەدڵنیایی سەرکەوتن کەواتە بۆچی لەبەرامبەر گرفتێك بیر لەشکست ئەکەیتەوە و ترس ئەروێنی لەناخت بۆچی بیر لەلایەنە ئەرێنییەکان ناکەیتەوە بیر لەسەرکەوتن ناکەیتەوە تاکو هێز و متمانە لەناخت بڕوێت ! خۆبەدەستەوەدا کاری مرۆڤە بێ هێزەکانە تەنها ئەو کەسانە خۆیان بەدەستەوە ئەدەن کەخاوەن دڵێکی واس واسن یان خاوەن بیرێکی ئاڵۆزی بێ مانان یانیش هاوڕێی کەسانی بێ هێزن بۆیە ناتوانن بەرەنگاری ئاستەنگەکان ببنەوە، هەمیشە باوەر بەناخت بێنە تۆ سەردەکەویت ئەگەر توانیت باوەری پێ بهێنیت ئەوا دڵنیابە سەردەکەویت لەبەرئەوەی ئەگەر ناخ باوەری بەشتێکی ئەرێنی هێنا ئەوا هیچ هێزێك ناتوانێت بیوەستێنێت تا ئامانجەکەی نەپێکێت بۆیە هەوڵبدە باشترین پەیوەندی لەگەڵ ناخت دروست بکەی و تۆ متمانەی پێ ببەخشە ئەویش هێزت پێ ئەبەخشێت لەبەرامبەردا ئەتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، ئەگەر تەنها بۆجارێك سەرکەوتنت بەدەست هێنا ئەوا لایەنی سەرکەوتنت لەلا شیرین ئەبێت وە هەمیشە هەوڵی بێ ووچان ئەدەی بێ ئەوەی بیر لەشکست بکەیتەوە وە لەبیرت بێت هەموو هەنگاوێك کۆتاییەکەی هەر سەرکەوتنە بەڵام هێزێکی ئەوێت چاوەروانی بکات هێزێکی ئەوێت خۆ لەبەر هەورە ڕەشەکان بگرێت ،. دڵنیابە لەدوای نەمانی هەم هەورێکی ڕەش خۆر هەڵدێت بۆ رووناککردنەوەی ژیانت ، دڵنیابە لەدوای هەموو تاریکاییەك رووناکی دێت لەدوای هەموو شەوێکی تاریك ڕۆژێکی رووناك دێت بۆیە هەرگیز بێ هیوا مەبە ژیان بەپێکەنینەوە جوانە تاوەکو تۆ خەندە بەرامبەر بە ژیان نەکەی ئەوا ئەویش پێت پێناکەنێت تاوەکو تۆ سەرکەوتن بەدەست نەهێنیت ژیان بەرهەمی جوانتر و باشتر نادات بەدەستەوە تاوەکو تۆ خۆت رزگار نەکەیت لە کێشەکان ژیان خۆشیت بۆ دەستەبەر ناکات بۆیە هەرگیز مەوەستە هەمیشە هەوڵبدە تاکو ژیانی تۆش یەکێك بێت لە باشترینەکان
اســـــامە سعدالله
١٣/٦/٢٠١٨
خۆت بەکەم مەزانە
نووسینی بابەت اسامە سعدالله
لەجوگرافیای کوردستان خەڵکانێك هەن هەمیشە سەیری ئاستی کەسانێکی بەرزتر لەخۆیان دەکەن و کاتێك دەبینن کەسی بەرامبەر پلەکەی بەرزترە ئەوا لەزۆرکاتدا بەچاوێکی کەم سەیری خۆی دەکات و وادەزانێت کەسی بەرامبەر بەکۆرپەلەیی گەیشتووە بەم ئاستە بەرزە بەلام لەراستیدا ئەویش بەهەمان رێگای تۆدا ڕۆیشتووە گرینگییەکە لێرە دایە تۆ لەو رێگایە وەستای بەلام ئەو بەردەوام بوو تۆ متمانەت نەما بەلام ئەو متمانەی دەبەخشییە خۆی تۆ لەرزت گرت بەلام ئەو هێزی گرت ئەو لەپێناو ئامانجەکەی دەجەنگا بەلام تۆ تەنها بینەر بووی
ژیان پڕە لەکێشەی گەورە و بچووك وە هیچ کێشەیەك بێ چارەسەر نییە تۆی مرۆڤ تووشی هەر کێشە و گرفتێك بووی دەتوانی چارەسەری بکەیت نەك دەستبەرداری ئامانجەکەت ببیت و خۆت بەکەم بزانی و باوەرێکی نەرێنی دروست بکەی بڵێی ئیتر تەواو ئەم کارە سەرکەوتوو نابێت هەتا ئەگەر جاری یەکەمیش سەرکەوتوو نەبیت بەلام خۆشبەختانە شارەزاییەکی پەیدا دەکەی بۆ جاری دووەم باشتر ئامادە دەبیت و ژیرانە سەرکەوتوو دەبیت بۆیە هەرگیز خۆت بەکەم مەزانە ،کەمەکان ئیستا بونە ئەوانە زۆرترینەکانن خەلك بەچاوی رێز و خۆشەویستییەوە سەیریان دەکەن ئەوەش هەموو بەهۆی کۆڵنەدان
کاتێك مرۆڤ ئەو هەستە لەناخی خۆی دروست دەکات کە کەسێکی کەمە و هیچی لەتوانادا نییە و ناگات بەهیچ شتێك بێگومان بەهەڵە داچووە لەبەر ئەوەی هەموو مرۆڤێك گەورەیە و هەموو شتێکی لەتوانادا هەیە ئەگەر هەوڵی بۆ بدات دەگات بەهەموو شتێك ،مرۆڤ کاتێك ناگات بەئامانجەکەی کەخودی خۆی بڵێت ناگەم ئەگەر خۆت هەستێکی نەرێنیت لەناخت دروست کرد بەدلنیایی ئەو هەستە نەرێنییە کار دەکاتە سەر کاریگەری بەهێزی و لاوازی ئامانجەکەت بەلام ئەگەر هەستێکی ئەرێنیت دروست کرد ئەو هەستە وادەکات ئەگەر لەکاتی هەوڵدان سەرەنجام دووچاری شکستیش بووی دەتوانی دووبارە هەلبستیتەوە سەر قاچەکانت و هەولی بۆ بدەی
شکست بەشێکی سەرەکییە لەژیانی هەموو کەسە سەرکەوتووەکان ئەگەر کەسێك دووچاری شکست بوو بەمانای دۆرانی سەرتاسەری نایەت چونکە کەسە سەرکەوتووەکان شکست زیاتر لەجارێك هاتووەتە سەر رێگایان تا گەیشتوون بە لوتکەی سەرکەوتن ، گرینگە لەهەموو بوارێك بەئاوازی سەرکەوتن سەما بکەی و پشت لە ئەگەری شکست بکەی بەپشتگوێخستنی شکست ئەوا سەرکەوتن لەلات خۆشەویستتر و گەشتر دەبێت
وانەکانی ژیان
وانەکانی ژیان
نووسینی بابەت پ.د. هیمداد محمد
ـ بۆ ئەوەی گەورەتر بی لە چاوی خەڵک ئاماژە بە گەورەیی کەسانیتر بکە!
ـ خۆت لە پشت گەورەیی کەس مەشارەوە ،تۆش مافی گەورەبوونت هەیە!
ـ گەورەیی مرۆڤ لە گەورەیی بیرکردنەوەیەتی نەک خانووەکەی!
خۆناسین سەرەتای ئاسوودەیی!
ئەگەر هەستتکرد کەس ڕێزت ناگری ئەوا گلەیی لە خۆت بکە نەک بەختت!
ئەگەر هەناوت ڕەش بی ، پەیڤەکانت هەتاسەر سپی نابن!
ـ لەناختدا باخێک هەیە ئاوی بدە ، ئەوسا بۆخۆت لە سێبەری پشوو بدە
ـنەبوونی متمانە ڕێگرە لەداهێنان.
ـ چاوەڕێی دەرفەت مەکە بەڵکو دەرفەت بۆ خۆت دروست
٠ـلە هەناوی هەر گرفتێکدا گەرای سوودێکی گەورەتر هەیە،بە دوایدا بگەڕێ!
ـ بۆ ئاسوودەیی پێویستە جیهان وەک خۆی ببینین نەک وەک ئەوەی ئێمە دەمانەوێت!
ـ هەرگیز یاری بە هەستە راستەقینەکانی کەسانی دی مەکە تەنانەت ئەگەر لە ڕووی ئەقڵیش کەموکورتیان هەبی!
ـ تواناکانت بەسەر تەمەنت دابەش بکە.
بەچاوی گەشبینی تەماشای دونیا بکە ئەویش بە گەشی خۆیت پیشان دەدا.
بەهای ڕێز لە بەهای زێڕ زۆرترە.
پ.دکتۆر هیمداد محمد
سەرۆکی زانکۆی نۆلج
چۆنیەتی پەرە بەخۆدان
نووسینی بابەت اسامە سعـــدالله
وەك ئاشکرایە هەموو مرۆڤێك لەتەمەنی هەرزەکاریدا ئارەزووی ئەو چەمکانەی لەلا دروست دەبێت کە نییەتی بەلام نازانێت چۆن بونیادی بنێت ،سروشتی هەموو مرۆڤێك وایە کە هەمیشە حەزدەکات لەکەمترین کات زۆرترین بەرهەمی هەبێت وە لەلایەکیتریشەوە نایەوێت ماندوو ببێت بەلام ئایە ئەگەر تۆیەك بڕوێنی لەهەمان کاتدا بەرهەمی دەبێت ؟ بێگومان نەخێر کەواتە ژیانیش راستەوخۆ بەرهەم نادات ئەگەر هەوڵ و ماندووبوونی بۆ نەکەیت
بەرلەدسپێکی هەموو کارێك دەبێت پرسیار لەخۆت بکەیت کەبۆچی ئەو کارە دەکەی؟
ئایە ئامانجت لەم کارە چییە ؟
ئەگەر بەدەستت هێنا لەداهاتوودا چیپێدەکەی ؟
ئەگەر سەرەنجام دووچاری نسکۆ بوویت دووبارە هەوڵ دەدەیتەوە ؟
پلانەکانت تۆکمەتر دەکەیت یان بەهەمان پلانی رابردوو کارەکەت ئەجام دەدەی ؟
دەکرێت گەیشتن بەئامانجەکان بکەین بەچەند هەنگاوێك
هەنگاوی یەکەم
پەرەپێدانی سادە
پێویستە هەموو تاکێك یەکەمجار پەرە بەوە بدات کە هێزێکی سروشتی تێدا بەدی دەکرێت و بەهرەیەکی سروشتی هەیە و لەداهاتوودا چاوەروان دەکرێت کە شتێکی لێبەدیبێت وە پێویستە پەرە بە شتە سەرەتاییەکان بدات نەك بەپێچەوانەوە گرینگی بەشتێك بدات کەتەنها بەدیمەن جوانە و سەنگینە لە بنەرەتیشدا قورسە لەو تەمەنەدا هەگیز ناتوانێت بەدەستی بهێنی و تەنیا خەونێکە و هیچیتر نییە، بۆنمونە خوێندنی دکتۆرا لەتەمەنی هەرزەکاریدا ئەستەمە
هەنگاوی دووەم
پەرەپێدانی خۆ درووستکەر
لەکاتی هەنگاونان بەرەو پێشەوە پێویستە ئامانجەکەت ڕوون بێت و لەتەواوی چاڵەکان هەنگاو بەو ڕادەیە بهاوێژی ئەگەر لەچالی یەکەم رزگار بوویت ئاگارداری چاڵی دووەم بە نەکەویتە ناوی بەهۆی بازدانێکی گەورە، هەندێك جار بازدانی خێرا ئەگەر هەیە کە ببێتە هۆی شکانی قاچەکان یان بەربوونەوەیەکی وێرانکەر بۆیە پێویستە لەکاتی هەنگاونان ئاگاداری پێشەخۆت بیت و بەووردی خۆت دروست بکەی بۆئەوەی هەلوەشانەوەت سەختتربێت ئاشکریە کە دروست بوونی درشت هەڵوەشانەوەی سادەترە
هەنگاەی سێیەم
پەرەپێدانی دروست بوو
کاتێك دەگەی بەو ئامانجەی کەخۆت دەتەوێت زۆر گرینگە بزانی چۆن رەفتار لەگەل دەورووبەر دەکەی و کەسایەتی خۆت لەدەست نەدەی چونکە هەموو هەوڵێکی تۆ بۆئەم ڕۆژە بوو، پێویستە رەفتارکردنت لەئاستی ئامەنجەکەت بەرزتربێت و هەمیشە شایەنی رێزگرتن بیت لەلایەن کەسانی بەرامبەر وەهەروەها کەدرووست بووی پێویستە بەرەخنەو و قسەکراو نەرووخێی بەپێچەوانەوە زیاتر پەرە بەخۆت بدەیت چونکە تۆ هەموو هەوڵێکت بۆ ئەم ڕۆژە پڕشنگدارە بوو
لەکۆتاییدا دەڵێم گەیشتن بە هەموو ئامانجێك شایەنی ڕێزگرتنێکی تایبەتییە ئەوانەی ئێمە بەچاوێکی کەم سەیریان دەکەین ئەوان لەکاتێکی درێژ و بەهەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر پێیگەیشتوون
ڕۆڵی تاك لەناو کۆمەلدا
نووسینی بابەت اسامە سعـــدالله
ئایە کەسێك بەتەنها دەتوانێت چی بکات ؟یان چۆن دەتوانێت وەکو تاك رۆڵێکی کاریگەر ببینێت بۆئەوەی کۆمەلگا سەرسام بکات ؟ئایە تاکێك ئەتوانێت ڕۆڵی کۆمەڵ ببینێت یان ئایە تاك ئەتوانێت کارێك ئەنجام بدات کۆمەڵ نەتوانێت ئەنجامی بدات؟ ئایە پێشنیار گرینگترە یان ئەنجامدان؟ ئایە بریاردانی راستەوخۆ گرینگترە یان بیرکردنەوە؟ لێرەدا باس لەوە دەکەین کەتاك چۆن بتوانێت بریاردان و بیرکردنەوەی کاریگەرتر بێت لە کۆمەل..
هەمیشە بریاردانی کاریگەر پێویستی بەبیرکردنەوەیەکی ژیرانە هەیە وە پێویستە بۆ تەواوی قۆنەغەکان پلانێکی تۆکمەت هەبێت سەرەرای ئەوانە گرینگە هێزێك و متمانەیەکی دروستکەری بەهێز ببەخشی بەخۆت بۆئەوەی بتوانی سەرجەم ئەو بەربەستانە تێكبشکێنیت کە هەوڵی نسکۆت دەدەن ،ئەگەر کەسی خاوەن کار نەتوانی متمانەی بەخۆی هەبێت ئەوا لەکارەکەی سەرکەوتوو نابێت بوونی متمانە هەمیشە هێزێکی کاریگەر لەناخت دروست دەکات کە پێویستت پێی دەبێت لەکاتی ئەنجامدانی،رۆڵی تاك کاتێك کاریگەر دەبێت لەناو کۆمەلدا کەخاوەن بیرۆکە و کەسایەتی تایبەتی خۆت بیت و توانای بەرێوەبردنی بیرۆکەکانی خۆت هەبێت وە
لەهەندێك کاتی جیاوازتر تاك دەتوانێت رۆڵی کاریگەر ببینێت بە شێوازی هاوکاری کردن بۆ بەرامبەر یان بیرۆکە بەخشین یان متمانە بەخشین یانیش بەشێوازێکی ئەرێنی بتوانێت قسە لەگەل دەورووبەر بکات
ئەگەر تاك رۆڵێکی کاریگەری بینی لەناو کۆمەلدا ئەوا پێویستە لەخۆبایی نەبێت پێویستە زیاتر پەرە بەوەبدات کەکۆمەل داوای لێدەکەن، لەزۆر کاتدا لەخۆبایی بوون کاریگەری تاك لەناو دەبات بەلەناوچوونی کاریگەری ئەوا تاکیش هیچ نرخێکی بۆنامێنێتەوە کەواتە لەخۆبایی بوون دەبێتە گەورە هۆکاری شکست پێهێنان
تاك هەمیشە دەتوانێت بەرەوپێشچوونی سەرسامکەر بەخۆیەوە ببینێت بەئەنجامدانی ئەو کارانەی کە ئەستەم دیارن و لەبنەرەتدا ئاسایین تەنها بەبیرکردنەوەیەکی ژیرانە و نەخشەڕێژی بەتایبەتی ئەو کارانەی کە لەژیاندا یەکەمجارن ئەنجامدەدرێن و لەرابردوو ئەنجام نەدرایە تەنها بیرۆکەی ئەنجامدانت هەبووە
بۆچی ناگەین بەوەی کە خۆمان دەمانەوێت؟!
نووسینی بابەت اسامە سعدالله صابر
لەژیانی ئاسایی مرۆڤدا هەموو جۆرە مرۆڤێك هەندێك تایبەتمەندی خۆی هەیە و چەندین ئاواتی هەیە کە شایستەی بەدیهێنانن لەگەل ئەوەشدا ئارەزووی ئەوەی هەیە یەکە بە یەکە بە ئاواتەکانی بگات بەلام بەداخەوە لەزۆر کاتدا پێی ناگات لێرەدا پرسیاری ئەوە دروست دەبێت کەبۆچی پێی ناگات ؟ ئایە هۆکار چییە؟ سرووشتی زۆرێك لە مرۆڤەکان وایە ئارەزووی ئەوەیان هەیە بەبێ هەولدان بگەن بە ئاواتەکانیان لێرەدا ئەوە دەبێتە گەورەترین کێشە چونکە هیچ کەسێك ناگات بە ئاواتەکانی ئەگەر هەوڵی بۆ نەدات تەنانەت ئەگەر پێشی بگات بەلام هیچ سوودێکی لێنابینێت لەبەر ئەوەی لەرابردوو هیچ هەوڵێکی بۆ نەداوە تاوەکو هەندێك لە نهێنییەکانی بزانێت ….
گەیشتن بەئاواتەکان لەکاتی هەولداندا لەوانەیە جارێك یان زیاتر لەجارێك بتکەوێنێت بەلام ئەوە هەرگیز نابێتە هۆکارێك دەست لە ئاواتەکانمان بەربدەین بەلکو دەبێت لە هۆکارێکی نەرێنی بیگۆرین بۆ هۆکارێکی ئەرێنی بۆئەوەی باشتر و زیاتر هەولی بۆ بدەین وە هەمیشە هەولدانی زیاتر فێربوونی زیاتری لەدوایە بەفێربوونی زیاتر گەیشتن بە ئاواتەکان ساناتر دەبێت وە هەولدانی کەمتری دەوێت
هەندێك کات کە ناگەین بەئاواتەکانمان هۆکارێك لە هۆکارەکان ئەوەیە کەپشت بەکەسانی دەورووبەر دەبەستین وەهەندێك کاتیش هەیە دەورووبەرمان حەزناکات بگەین بەئاواتەکانمان بۆیە پلانی سەرنەکەوتنمان بۆ دادەڕێژێت ئەوەش وادەکات دووربکەوینەوە لەوەی کە خۆمان دەمانەوێت وە هەندێك کاتیتر هەیە متمانەمان بەخۆمان نییە و ترسمان زیاترە لە هێز بۆیە ئەو هەستە لەناخمان دروست دەبێت کە لە ئاواتەکانمان دوور. بکەوینەوە وە گەیشتن پێیان ئەستەم دەبێت یان هەندێك کاتیتر کە شەرم دەکەین خۆمان وادەکەین نەگەین بەئاواتەکانمان چونکە شەرم کردن هەمیشە ئەو هەستە لە ناخت دەسرێتەوە کە ویستی ئەوەت هەبووە هەولی بۆ بدەی بۆیە پێویستە هیچ کاتێك شەرم نەکەین و متمانەمان بەخۆمان هەبێت بۆئەوەی بگەین بەوەی کە خۆمان دەمانەوێت
زستانی سالی 2018 یەکەم سالی زانکۆم
وەفا
نووسین..اسامە سعدالله
پێناسەیەك بەکوورتی…وەفا بریتییە لە چۆنییەتی دلی کەسێك بەرامبەر بە هەموو دروست کراوێك
جوانترین وەفا لە مرۆڤە دڵپاکەکان دەردەکەوێت وە دڵێکی پاك وخاوەن باوەر ئەستەمە بگووترێت بێ وەفایە چونکە دڵە خاوەن باوەردارەکان خودای تێدا جێبۆتەوە دڵێك خودای تێدابێت هەمیشە وەفا دارە
دڵە وەفادارەکان لەکاتی یارمەتیدان کێشەیان لەگەل ئەوە نییە تاچەند بەرز دەبنەوە یاخود نزم گرینگ ئەوەیە ئامانجەکەیان بپێکن،، باران لەبەرزاییەکانی ئاسمانە بەلام کاتێك زەوی پێویستی پێی دەبێت ئەوا دێتە نزمایی زەوی لەپێناو وەفادارییەکەی
زۆرێك لە دایک باوک و خوشک و برا و هاوڕێیانمان خۆیان نزم دەکەنەوە لەپێناو بەرزبوونەوەی کەسێك هەروەکو (قەد و ڕەگ) ڕەگ دەچێتە ژێر زەوی بۆ بەدەست هێنانی خۆراك لەپێناو بەرزبوونەوەی قەد و گەڵاکان گەلاکانیش ژیان درێژە پێدەدەن لەپێناو مرۆڤەکان
خۆشەویستی بەناو وەفا بچێتە دڵی هەر زیندەوەرێك لەناوبردنی ئەستەمە چونکە وەفا جوانترە ئاشق بوون مرۆڤ وەفای هەبێت هەموو کەسێك ئاشقی دەبێت
زۆر دڵ هەیە لەدەست دڵێکی بێ وەفا دەناڵێنێ و هەمیشە ژانی بێ وەفایی دڵی لەت لەت دەکات لەڕاستیدا هەتاوەکو دڵی وەفادار هەبێت ئەوا خۆشەویستی و پێکەوە ژیانیش دەبێت وە ژیان جوانتر بەردەوام دەبێت بەلام کاتێك وەفا نەما ئیدی هیچ شتێك نامێنێت بەناوی خۆشەویستی وە بەهۆی لەناوچوونی خۆشەویستی ژیانیش نامێنێت کەواتە وەفاداری هۆیەکی سەرەکییە بۆ بەردەوام بوون لەژیان
وەفا هەموو کاتێك بیرەوەری خۆش دروست دەکات تەنانەت لەکاتی سەرە مەرگیش،، هەموو بیرەوەرییەکی خۆش پێکهاتووە لە وەفاداری وە هەندێك کات هەیە وەفا بیرەوەری تاڵیش درووست دەکات هەندێك لە وەفادارەکان بیرەوەری تاڵیان بەبەرامبەر بیرەوەری شیرن زۆرترە ئەویش بەهۆی کەسی بەرامبەریان کەسێکی بێ وەفا بووە
هەموو کەسێکی بێ وەفا وەکو ئاگرێکی لاواز وایە تەنانەت ئەگەر بایەکی نزم هەلبکات ئەوا دەکەوێتە لەرزە و نامێنێت
ژیانی وەفادارەکان ژیانێکی سامناکە و بۆن خۆشە ژیانێکی گەشبینە ژیانێکی بەهێزە ژیانێکی خەیالییە وە لەگەل ئەوەشدا مرۆڤی باشن بەلام زۆریان کەسی سەرلێشیواون وەخاوەن دلێکی پاکن ڕق لەدڵ نین و خۆشەویستیان زۆرە بۆ کەسی بەرامبەریان
لەهەموو کات و ساتێکتدا ماندوو نەناسن وحەز بە تێپەڕاندنی کارەکان دەکەن و چاوەروانی بەرهەمەکەی دەکەن ،،وەفادارەکان هەمیشە ئاستەنگەکان بەشێوەیەکی خێراتر تێدەپەڕێنن و دەگەن بە ئامانجەکانیان بەهۆی ئەوەی کە ڕۆژانێك هەبووە ئەوانیش فریای کەسێکیتر کەوتوونە ئێستاش کەسانێکیتر فریای ئەوان دەکەونەوە
لەرستیدا ژیانی وەفادارەکان وەکو باخچەیەکی پڕ گووڵ وایە لەگەل هەر وەفایەك گووڵێك دەڕوێنێت کاتێك کە سەیری باخچەکە دەکات پڕبووە لەگووڵ و بۆنێكی سەرنج راکێش ،، هەموو دڵێکی پڕ گووڵ ئەگەر تەنها بۆنی بکەی ئەوا هەستێکی خۆشت بۆدروست دەکات بەلام ئەگەر مەبەستی خراپت هەبێت ئەوا ئازارت دەدات
پایزی 2017 بۆ یادگاری